هه‌مان ئه‌و یاسایه‌ی رژێمی به‌عس بۆ به‌رگریكردن له ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكاره‌كانی، دژ به پێشمه‌رگه و زیندانیانی سیاسی و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌كاریده‌هێنا، 30ی ته‌مموز جاریكی تر دادگای دهۆك دژ به رۆژنامه‌نووس سلێمان ئه‌حمه‌د به‌كاریهێنایه‌وه.
مادده‌ی (156)ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969، كه له ساڵی 2003 له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مواركراوته‌وه بۆ یاسای ژماره (21) و پێكهاتووه له شه‌ش مادده، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌كه‌دا به ئامانجی سه‌ركوتكاری و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكاره، بۆیه به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له "مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره"ی به‌عس جێبه‌جێ ده‌كران، سووكایه‌تییه به قوربانی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه و سزادراوانه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عس و سه‌دام حوسێن دا، به‌و یاسایه شه‌هیدكران یان خرانه زیندانه‌كانه‌وه، له كاتێكدا كاركردن به‌م مادده‌یه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان له حوزه‌یرانی ساڵی 2003دا وه‌ستێندرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواركرایه‌وه.
دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس سلێمان ئه‌حمه‌د، كه دریژكراوه‌ی سزای سیاسی زیندانیانی بادینانه و به هه‌مان دۆخی به‌كارهێنانی دادگا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه تێپه‌ڕیوه، له‌به‌رده‌م پرسیارێكی رژددا رامان ده‌گرێت، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه؛ بۆچی دوای تیپه‌ڕبوونی 55 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ر‌چوونی یاسای سزادانی عێراقی و 33 ساڵ له خۆبه‌ڕێوبه‌ری حكومه‌تی خۆماڵی هه‌رێمی كوردستان، دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ناتوانن ده‌ستبه‌رداری مادده‌ی (156) ببن، كه له هه‌مواره‌كه‌ی كوردستاندا كراوه‌ته مادده‌ی (1)؟
به روانین له دۆخ و به‌ڵگه‌كانی ئه‌نجامدانی تاوان دژ به دۆسیه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی راده‌ربڕین، له كاتێكدا یاسا گرنگه‌كانی وه‌ك (یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری، یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان و یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان) هه‌ن، هێشتا دادگاكان ئاماده‌نین له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نیدا ئه‌و یاسانه بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و مادده و یاسایانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، كه ئامرازی تۆڵه‌كردنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه و سزادانن به‌كارده‌هێندرێن، ئه‌مه‌ش بۆ پارتی بۆته ئامرازێكی ئاسانی سه‌ركوتكاری تا له رێگایه‌وه رۆژنامه‌نووسان بۆ چه‌ندین ساڵ زیندانی بكات.
ئێستا به‌هۆی جیبه‌جێكردنی یاساكانی سه‌رده‌می به‌عس دژ به رۆژنامه‌نووسان، پارتی بانگه‌شه‌ی سه‌قامگیری ئاسایش و ده‌ستگیركردنی گه‌وره تاوانباران ده‌كات، له ته‌نیشتییه‌وه نمایشه ساخته‌كانی كوردایه‌تی و هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندن دژ به‌و رۆژنامه‌نووسانه و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ جێبه‌جێ ده‌كات. به ئاسانی به‌ناوی یاساوه تۆمه‌تباریان ده‌كات به تێكدانی "ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان"، له‌كاتێكدا خودی پارتی بۆته هۆی تێكدانی به‌شێكی گرنگی ئاسایشی نیشتیمانی كوردستان و له ده‌ستدانی ره‌وایه‌تی حوكمڕانی و په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ستێوه‌ردان له دادگاكان.
به‌رده‌وامبوونی پارتی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سیاسه‌ته و به‌كارهێنانی یاساكانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دژ به رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازان، قاسه‌ی گه‌نده‌ڵی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كه‌ی و سه‌رۆك حكومه‌ته‌كه‌ی پڕتر ده‌كات، به‌ڵام په‌ڕاوی تاوانه‌كانیان له مێژووی ئازادیخوازی و دیموكراسی كوردستاندا ده‌كه‌وێته ناو لاپه‌ڕه ره‌ش و شه‌رمه‌زاره‌كان، بۆیه له‌بری سووربوون و ده‌ستگرتن به تاوان و تۆڵه‌كردنه‌وه و هه‌ڵه سیاسییه‌كان، پێویسته بڕیاری دادگاییكردنی سلێمان ئه‌حمه‌د هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و، ته‌واوی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی دیكه (شێروان شێروانی و قاره‌مان شوكری) كه به مادده‌ی (156) سزادراون ئازادبكرێن.