بۆچی مەلا مستەفا شەعبیەتی نەما؟!
مەسعود عەبدولخالق
2020-03-01   1632
لەرۆژێكی وەك ئەوڕۆ 1/3/1979رادیۆی لەندەن (bbc) هەواڵی كۆچی دوای بارزانی ڕاگەیاند كە لەئەمریكابو، خەڵكی كوردستان هەموی گوێی لەو ڕادیۆیە دەگرت وەك سەرچاوەیەكی باوەڕپیكراو، هەر بۆ بەیانی خەڵكی بەدوو جۆر گوزارشیان لەوخەمباریە كرد، بەشی هەرە زۆری پشتێنو كراسی ڕەشیان لەبەر كرد، دوەمیان كچانی قوتابخانە خۆپیشاندانیان كرد دروشمەكەیان: سەرۆكی هەمو كوردان بوو خوای لێخۆش بی زۆر ئازابو... ئەوە لەشارەكانی سلیمانیو هەولیركرا بەلام كەمتر لە ناوچەكانی دهۆك بەدی كرا، كاتی تەرمەكەشی گەیشتەوە شنۆ كاك مسعود لەسەر گۆڕەكەی ووتارەكی داو وتی: بارزانی بەمردنی خۆی نەمرد بەلكو بە پیلانی سیای ئەمریكی لەناویان برد، هەندێك لەسروشتەكانی مەلا مستەفا:
1- زۆر لەگەل حزبایەتی نەبو (بەپیچەوانەی ئیستا) ئەگەر بێلایەنێكو حزبیەك هەبوایە بۆ پۆستێك ئەوا مەلا مستەفا لایەنگیری بێلایەنەكە دەبو عادەتەن (م س)یش لایەنگری حزبیەكە دەبو، بەو مەرجەی ئەوكاتی حزبی بوون زۆر سەربلندی بوو نەك وەكو ئیستا حزبی بوون بەمانای پیدانی ئیمتیازو یاساشكاندن وتەمبەلی بێت.
2- زۆر دژی ئەوەبو بەرپرسی حزب لەسەر حیسابی هەژارو میلەت خۆ دەولەمەندبكاو ناوی لێنابوون دز، هەردەم دەیشكاندنەوە لەبەرچاوی خەلكی بۆیە ئەودیاردەیە زۆر كەم بوو بەپیچەوانەی ئیستا كە ڕێز لەدز دەگیرێ.
3- دەیزانی لەدوای خۆی ئەو مەسئولانە چ بەو میلەتە دەكەن بۆیە وەسیەتێكی بەناوبانگی هەیە و تیایدا هاتوە : (حكومەتی عێراق بێ ئەقلە، ئێمە داوای حوكمی زاتی دەكەین كەچی ئەوان دەستی بەدەستیمان پێ دەكەن، ئەگەر ئەقلیان هەبێ سەربەخۆیی تەواومان پێ دەدەن ئینجا بزانە دوای شەش مانگ لێپرسراوانی كورد چی بەسەر ئەو میللەتە دەهێنن).
4- زۆر سادە بوو دانی بەهەلە دادەینا ئەگەر هەلەی بكردایە لەبەلگەنامەیبریتانی هەیە ودەلیت:( هەلەمان كرد ئێمە عبدالكریم قاسممان ماندوو كردو بەعسیش بە ئاسانی ڕاوی كرد).
5- ئەگەر دادگایی هەبوایە لەنێوان هەژاریك ودەسەلاتداریك هەردەم لای یەكەمی دەگرت بەپیچەوانەی ئیستا.
لەگەل زۆر خالی تر ...وای كردبوو شەعبیەتی یەكجار زۆر بێت ، هەتا لەكاتی شكستیش، بەپیچەوانەی ئیستا وا لەدەسەلاتن ئەوەندە بێشەعبیەتن لەتەنگانەیەكی زۆر سادە فەرماندەكانیان بەرەكانی جەنگ بەجێدێلن وهەلدێن وناچار داوای بەهانا هاتن لە ئیران وتوركیاو لای تر دەكەن.
هەرچەندە ئەو وەسفانەی مەلامستەفا دەكریت بەمەدرەسەو ڕێبازو.. ئەوانە بەو شێوەیە نەبوە خوێندەواریەكەی زۆر نەبوە، بەلام جاران هەمو ماڵێك رەسمێكی مەلا مستەفای لەماڵەوە هەبوو نرخەكەشی لەچاو ئەو سەردەمی گران بو كەچی ئیستا وینەی سەركردەكانی كورد بەدەگمەن نەبیت لەماڵان نادۆزیەوە هەرچەندە نرخەكەشی هەرزانە، ئەدی كەی شەعبیەتی مەلا مستەفا زۆر كەم بویەوە؟
كاتێ ئەو نەوەیەی ئیستا بینیان وا بەئاشكرا كوردایەتی وحزبایەتی بریتیە لە بازرگانی وكۆمپانیاو دزی و گەندەلی ..دەشلێن ئەوە ڕێبازی بارزانیە ئیتر ووتیان مادام ئەوە رێبازەكە بێت دیارە ڕێبازی دزی بووە ، هەر بۆیەش لەئیستا دا (پ د ك)لەبازنەی 36%ی بەشداربووی هەلبژاردن 44%ی هێناوە كە دەكاتە كەمتر لە20% دەنگی ماوە ، دەبوایە بۆ پاراستنی ئەو شەعبیەتەی مەلا مستەفا ( پ د ك)ی ئیستا ئیدعای ئەوەی نەكردبایە كە ئەوە رێبازی بارزانیە ،تا ئەو ئیدیعایە بەردەوام بێت شەعبیەتی كەمتر دەبێتەوە.