(پ د ك) ئیعلامێكی موفلیس

مەسعود عەبدولخالق
  2019-08-10     1567
كاتی خۆی (پ د ك) كەچە رادیۆیەكی هەبوو لە كەلینە شاخیك بەپارەی حەلال دروست كرابوو ، زۆر راستگۆو نیشتمان پەروەر بوو ، كاریگەری لەسەر هەر چوار پارچەی كوردستان هەبوو ، كەچی ئیستا ئەو هەمو كەنال و ناوەندانەی هەیە(مەسروفی لە چەندین ملیار دینار تێپەڕیوە ) چارەكە ڕایەكیش پێ دروست نابێت، كەچی دەزگای تری ڕاگەیاندن هەیەمانگانە مەسروفی كەمتر لە ملیۆنەك دینارە كاریگەری لەوان زیاترە و جێی متمانەی خەلكە ،ناچار ملی لە تەزویرو درۆو بوختان ناوە ، كەس بە راستیەكانیشی باوەڕ ناكات، لەوەش زیاتر هەلساوە بەدروست كردنی پەیج و ناوەند بەناوی خەلكی تر(چەندین پەیجی بەناوی من دروست كردوە) ، هەوالیشی لەسەر دروست دەكات ، لەنمونەیەكی سەرنج ڕاكیش باسنیوز( كە خۆی وادەناسێنی كە گوزارش لە بارەگای بارزانی دەكا) هاتوە هەوالیكی لە موستەحیل دروست كردوە وجوان سەرنجی بدەنی: بەناویكی وەهمی (ڕێبوار هەلەبجەیی) سوێند دەخوا ئەحمەد میرەی لە ئیتلاعاتی ئورمیە بینیە ، ئینجا پەیجیكیان بەناوی ئەحمەد میرە دروست كردوە و لەوێ گوایە ڕوون كردنەوەی لەسەر ئەو هەوالە داوەو ووتویەتی كاكە ئەوا لەگەل مسعود عبدالخالق پێكەوە چووینە ئۆرمیەو گیراێین ، هەر باسنیوز (نوسەرێكی دەست كەوتوە بەناوی سۆران ) كۆمنتیكی نوسیە لەسەر ئەو پەیجە تەزویرانە ، ئینجا باسنیوز لەسەر ئەو كومنتە حەرامە كردوویە بەهەوال ، دوای نوسەرەكە زانیویەتی درۆو بوختانەكەو تەزویرەكە زۆر زەقە هەلساوە كومنتەكەی كوژاندۆتەوە كەچی باسنیوز هەر بەردەوامە لەسەر ئەو هەوالە باتیل لەسەر باتیلە ...ئەوەی پیویستە بزانرێ :
1- بوونە ئیتلاعات چ پیویستی بە چوونە ئۆرمیە هەیە، ئەوە نیە ئیتلاعات ومیت پڕیەتی .. ئەوانەش دەبنە ئیتلاعات ومیت و موخابرات كە گەندەل و پارە پەرستن وئەوە نەبوو مەلەفەكانتان ئاشكرا بوو لە موخابراتی عیراقە ئی سبەی ئاواش مەلەفتان لەتاران وئەنقەرە ئاشكرا دەبیت .
2- خۆم 8 سال لەوەو پێش سەردانی ئێرانمان كرد لەگەل كۆمەلیك مامۆستای ئاینی نوینەرایەتی 3 وەزارەتیشمان لەگەل بوو .
3- واش رێك نەكەوتوەهەرگیز ئۆرمیە ببینم هەر نەمدیوە هەر ئەو جارتیرمینالەكەمان بینی . 
4- لە ژینیشما وا ڕێكنەكەوتوە لەگەل بەریز كاك ئەحمەد میرە سەفەر بكەم جیی شانازیە سەفەری لەگەل بكەم (پیاویكی نیشتمانی دژ بەگەندەل لە ژیانیدا ئەو دەولەت وئەو دەولەتی نەكردوە و هیزی دوژمنانی نەهیناوە ..) .
لە كۆتاییدا وا ڕووبەڕووی دوو دادگاییان دەكەینەوە یەكیان لە ئیستادا ئەوی تر لەدادگایەكی دادگەر (.يوم المظلوم على الظالم أشد وطأة من يوم الظالم على المظلوم) .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×