کێ ده‌هۆڵی شه‌ڕده‌کوتێ
ئومێد خۆشناو
2020-04-17   992
ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵی شه‌ڕ بکوتێ نه‌مرۆڤه، نه‌کورده،نه‌هیچ ئیمانێکی هه‌یه. شه‌ڕ ماڵ وێرانی‌و جه‌رگ سوتان‌و منداڵ بێنازکردنی باوکه.
له‌شه‌ڕ که‌س براوه‌نیه، هه‌مووی دۆڕاوه. له‌شه‌ڕ ئه‌خلاق نامینێت و پیرۆزیه‌کان ده‌که‌ونه ژێر پێڵاو.
په‌ند له ڕابردوو وه‌ربگرن عه‌زیزم، ئێستا له‌هه‌موکات زێتر پێویستمان به‌ئارامی و ئاشتی و یه‌کگرتن هه‌یه.
نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕخوازان، بژین ئه‌وانه‌ی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی ڕۆح و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و خاکیان ده‌وێ.
ئه‌وه‌ی نازو سۆزی له‌ده‌ستدانی ئه‌زیزێکی نه‌بینیبێت و نه‌بوبێته قوربانی عه‌قڵیه‌تی شه‌ڕخوازان نه‌فرینی شه‌ڕنازانێ.
کۆڵانه‌کانی ڕۆحی کوردان برینداره، ناخی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان پڕ پڕه له‌ژان، ده‌روونی وڵات ویستان ئارام نیه، ئارام.
پێویسته له‌هه‌موولایه‌ک هه‌ڵمه‌تی میللی دژی هه‌ر که‌س‌و لاو لایه‌نێک ده‌ستپێبکات که باسی شه‌ڕو دو ئیداره‌یی ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت زۆریش پێویسته دژی ئه‌وده‌زگا شومه ئیعلامیانه‌ش بوه‌ستینه‌وه که فوی حه‌رامزاده‌ی ده‌که‌ن.
کوردستان‌و خه‌ڵکه‌که‌ی هیچ پێویستیان به‌دروستبونی قاره‌مانه دۆڕاوه‌کانی شه‌ڕی براکوژه‌کان نیه، با ڕێگا له‌بازرگانانی مرۆڤ بگرین، له‌پێناو قه‌دری مرۆڤ‌و خاک.
ئیتر ئێستا زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای کوڕۆناو، زه‌مینی ئاماده‌کاری کوردستانی به‌هێزو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیه‌کانه.
کوردستان، خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌ی نابێ ببنه قۆچی قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو هه‌رزه‌و خۆسه‌پێن‌و لاده‌ر له‌یاساو پوڵ‌و پاره‌په‌رستان....
ئیلاهی خه‌ڵک و خاکی کوردستان بپارێزه، له‌هه‌موو په‌تاو به‌ڵایه‌ک.