بۆچی سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵم کرد؟!
عەبدولستار مەجید
2019-08-27   1168
إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ۚ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرً
کاتێک کە بڕیاری کشانەوەمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەک وەزیری کشتوکاڵ دوو ئۆتۆمبێلی وەزارەت لای من مابوەوە .
تا ئێستا چەند جارێک داوامان لە حکومەتی هەرێم و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد کە بێن و ئەو ئۆتۆمبێلانە ببەنەوە چونکە موڵکی گشتییە، بەڵام هەرجارەو شتێک هاتۆتە پێش و وەرگرتنەوەکەیان دوادەخست .
لە ڕاستیدا کە حکومەت خەمسارد بوو لە وەرگرتنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا، خۆم نیازی ئەوەم هەبوو ڕاستەوخۆ بیگەڕێنمەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ، بەڵام دیسان لەبەرئەوەی وەزارەتەکە بەر لە دەستبەکاربوونی خاتوو بێگەرد بێ وەزیر و بێخاوەن مابوەوە، ئەوەشم دواخست تا ئەمڕۆ !
ئەمڕۆش دوای سەردان و دیداری بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی وەزارەت، ئۆتۆمێلەکانم گەڕاندەوە بۆ وەزارەت و بە فەرمیی ڕادەستی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری نوێی کشتوکاڵم کردەوە .
ئامانجی سەرەکی سەردانەکەم بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ هەر ئەمە بوو !