یان ناچن بۆ ئاش، یان ئاشەوان دەکوژن!
عەبدولستار مەجید
2020-09-11   636
سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم كارێكی باش و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش یٔهركێتی كه به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو عێراق و هاوڵاتییانی بكات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه .
به‌ڵام یٔه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، كاردانه‌وه و خۆشحاڵیی و پێشوازیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه بۆ سه‌ردانی به‌ڕێزیان و پێشكه‌شكردنی یاداشت و داواكاریی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه زۆربه‌یان له ده‌وری بودجه و موچه ده‌خولێنه‌وه !
كاتێك له‌م دیمه‌نانه قوڵدهبیتهوه یٔینجا تێده‌گه‌یت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد چی كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر یٔه‌م میلله‌ته‌دا هێناوه و چۆن خواست و خه‌ونی خه‌ڵكی كوردستانیان ته‌نها له موچه‌دا كورت كردوه‌ته‌وه !
یٔه‌و گه‌شبینی و خۆشحاڵیی و یٔومێدهی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه، له گه‌وره‌یی و كاریزمایی و فریادڕه‌سیی به‌ڕێز كازمیی نیه، هێنده‌ی نه‌مانی پێگه و خۆشه‌ویستی و ویستراوی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ی خۆیاندا !
نه یٔه‌و لوت به‌رزی و خۆبه‌گه‌وره زانینه‌ی سه‌رانی كورد كه چه‌ند ساڵێك هیچ حسابێكیان بۆ هیچ كه‌س نه‌ده‌کرت و گوێیان له میلله‌ت و دۆستانی میلله‌ته‌كه‌شمان نه‌ده‌گرت، یٔه‌م هه‌موو خۆ به‌كه‌مزانین و سازشكردنه كه كارێكیان كردووه میلله‌تیان برسی و بێكار و هه‌ژار كردووه و بۆ دابینكردنی ژیان و گوزه‌رانیان، چاوی یٔومێدیان له هه‌ر كه‌سێكه كه له به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتوو و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان ڕزگاریان بكات !
میلله‌تی یٔێمه هی یٔه‌وه نه‌بوو وای لێ بكرێت كه هه‌موو یٔیراده و خواستێكی ببێته موچه و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه، به‌ڵام كاتێك ده‌بینێ ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ حزب و بنه‌ماڵه و شه‌خس و خزم له‌سایه‌یدا بوونه‌ته ملیۆنێر و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش چاوی له نیو موچه و گوزه‌رانێكی مه‌مره و مه‌ژیه، یٔیتر یٔه‌مه یٔه‌و كاته‌یه كه یٔه‌بێ یٔه‌وانه‌ی به زۆر و له ژووره داخراوه‌كاندا خۆیان به خاوه‌ن ده‌زانن، تێبگه‌ن یٔه‌م میلله‌ته‌ی یٔێمه سته‌م و زۆرداری به‌عس و یٔه‌نفال و كیمیاییباران نه‌یتوانی بێهیوای بكات، چه‌ند له سه‌رۆك و سه‌ركرده و بڕیاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی یٔهمڕۆی توڕه و بێزار و ڕه‌شبینه !