دوێنێ ئێواره ئه‌م خاتونه له‌به‌رنامه‌که‌ی خۆیدا له‌باسکردنی قه‌ڵه‌وی، وه‌ڵامێکی زه‌عیفی ئێمه‌مانانی داوه‌ته‌وه‌و دوباره وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ده‌ڵێ: (ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ ده‌یهێنینه سه‌ر شاشه).
خۆ ئه‌گه‌ر له‌وڵاتێکا داواکاری گشتی به‌فیعلی کاری خۆی بکات و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌ر خه‌ریکی نوسراو ده‌رکردن نه‌بێت و داوای پاره‌ی مۆڵه‌ت نوێکردنه‌وه نه‌بێت، به‌جددی لێپرسینه‌وه‌ی جددی له‌م وه‌ڵامه ده‌که‌ن..
بێگومان ئه‌م خاتوونه‌و که‌ناڵه‌که‌یی و پشتیوانه‌کانی، گوێ به‌هیچ شتێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ناده‌ن و باکیان به‌هیچ نییه ته‌نها خۆیان نه‌بێت، به‌ڵام ته‌نها بۆ وه‌ڵامی ئه‌وان ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم: په‌له‌تان کرد، هێشتا کاری ئێمه بۆ سنووردارکردنی ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێی چیمان بوێت نیشانی ده‌ده‌ین، کاری زۆرمان ماوه‌و هه‌ڵوێستی تر ماون که‌له‌ئاینده‌ی نزیک ده‌یبینی، هێشتا ئێمه ته‌نها وتارێکمان نووسیوه، هه‌ر وه‌ک چۆن ئێوه ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بین، دڵنیابه ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌وکاته‌ی له‌مه په‌شیمان ده‌بنه‌وه، بۆ ئێوه‌و هه‌موو ئه‌و که‌ناڵانه‌ی که به نه‌فه‌سی ئێوه کار ده‌که‌م، دڵنیام واتان لێدێت ناوی که‌ناڵه‌کانیشتان له لیستی که‌ناڵانه‌کان نامێنێ...
(هه‌وڵی ئێمه بۆ راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ت و په‌ڵیتانه‌یه که نه‌زانانه ده‌ستان داوه‌تێ، نه‌ک که‌سایه‌تی هیچ خانمێک یان پیاوێک، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه گه‌ر په‌لاماری که‌سایه‌تیتان بدرێت یه‌که‌م که‌سم به‌رگریتان لێده‌که‌م، به‌ڵام دڵنیابن تا ئه‌وکاته‌ی بتوانم قسه‌یه‌ک بکه‌م کۆڵی لێناده‌م).
خۆشحاڵیشم که هه‌ر ئێمه نین قسه له‌مباره‌یه‌وه ده‌که‌ین، به‌ڵکو خه‌ڵکێکی زۆر له هونه‌رمه‌ندو ڕۆشنبیرو مامۆستای ئاینی زۆرێکی تر که هێشتا قسه‌یان نه‌کردووه، له‌مکارانه‌ی ئێوه نیگه‌ران و خاوه‌ن هه‌ڵوێستن..