شوێن: باشوری کوردستان، شاری هه‌ڵه‌بجه
ڕێکه‌وت: ڕۆژێک پێش ساڵیادی کیمیابارانه‌که، واته ١٥/٣/ ٢٠٢٣
من: نوسه‌ر و چالاکوانێکی کورد
ئه‌و: لێپرسراوێکی باڵای حکومی، سه‌ر به یه‌ک له دوو حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی هەرێمی کوردستان
دانیشتێک سه‌ره‌تا دۆستانه و دواتر........
من: کاک ... ده‌زانن هه‌ڵه‌بجه برینداره و له چاو زامدارییهکهیدا هیچی وای بۆ نه‌کراوه؟ هه‌ر بۆیه‌ش مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه و کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی یادی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مساڵیش بایکۆتی کاروچالاکییان کرد بۆ سبه‌ی؟
ئه‌و: ئه‌وه حزبه ئیسلامییه‌کان بوون خه‌ڵکیان هانداوه و کاریان کرد بایکۆت بکرێت.
من: هه‌ست ناکه‌ن خه‌ڵک زۆر پڕه له حزبی کوردی و ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی؟ به ڕای من کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ٥١٪ی تاوانی سه‌ددام حوسێن بوو، ٤٩٪ تاوانی حزبه‌کانی به‌شداربووی ئۆپه‌راسیۆنه‌که بوو کاتی خۆی.
ئه‌و: نا نه‌خێر کاک هیوا، تۆ هه‌ڵه‌یت، ئه‌وه ئیجحافه به حزبه‌کان، من ناڵێم تاوانی وانی هیچ تێدا نییه، به‌ڵام وا نییه وه‌ک ئێوه ده‌یڵێن.
من: تۆ سور بزانی دوژمن چه‌کێکی ترسناکی هه‌یه‌و ئاگاداری کردویته‌وه که دژت به‌کاری دێنێ گه‌ر هاوکاری ئێران بکه‌یت، تۆ هه‌ر ده‌ست بۆ ئه‌و کارته پڕ مه‌ترسییه به‌ریت، ئیتر ئه‌مه تاوان نییه؟
ئه‌و: ................
من: ئاگاتان له دۆسییه‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه، هه‌رێم چۆن به‌دناو بووه؟
ئه‌و: له شوێنانی تریش پێشێلکاری هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه لێره ره‌وشه‌که باشه ئازادی هه‌یه، زیندانی سیاسی نییه؟!
من: ئه‌وه بهجددیتانه؟ بڕوا ناکه‌م ئه‌وه‌نده فه‌قیر و بێ‌ئاگا بن، ئێوه که‌سی سیاسین و نوسهریشن... ئاخر شیروان شیروانی و هاوڕێکانی چین گه‌ر زیندانی سیاسی نه‌بن؟
ئه‌و: ئه‌وه بابه‌تێکی تره، سیاسی نین، شتێکی تره...
من: تۆ بڵێی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وان به زیندانیانی سیاسی نه‌زانێت، کاتێک سه‌رۆکی تیمی پارێزه‌ران (به‌شدار حه‌سه‌ن) داوه‌تی ئه‌مریکا ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان خه‌ڵاتی ده‌که‌ن؟
ئه‌و: ....................
من: قاوه‌یه‌کمان ناده‌نێ
ئه‌و: زه‌نگ لێده‌دا، قاوه‌یه‌کیان بۆ بهێنن میوانه‌کان په‌له‌یانه.
تێبینی: وێنه‌که هه‌مان ڕۆژ له هه‌ڵه‌بجه چرکێنراوه