ڕۆژنامه‌نوس یان قه‌ڵه‌مپۆلیس؟
هیوا ناسیح
2021-11-17   527
ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ته‌مه‌نی هه‌بێ و بیری
مابێت، سه‌رده‌می حوکمڕانی به‌عس، کاتێک سه‌دامی تکڕه‌و و دیکتاتۆر وتارێکی بۆ
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حزبی، حکومی یان جه‌ماوه‌ری ده‌دا، وه‌یان سه‌ردانێکی بۆ شوێنێک
ده‌کرد، ئیتر بۆ رۆژی داهاتوو لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م و سه‌ره‌تای رۆژنامه و گۆڤاره‌کان
پڕ ده‌بوون له جۆره‌ها وتاری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی رۆژنامه‌نوسه ده‌رباره حزبییه‌کان،
بۆنمونه سه‌روتاره‌کانیان ئاوا بوون: سه‌رۆک چ چی گوت؟، سه‌رۆک مه‌به‌ستی چی بوو؟
حیکمه‌تی وته‌کانی سه‌رۆک، سه‌رۆک و ئه‌زمونێکی نوێ، سه‌رۆکێکی نمونه‌یی، گرنگی سه‌ردانی
سه‌رۆک بۆ ...هتد ئیتر له‌م جۆره، ناوه‌ڕۆکی وتاره‌کانیش هه‌ر پیاهه‌ڵدان و ستایش
بوو بۆ (سه‌رۆک)! ئه‌م قه‌ڵه‌مانه‌ش دیار بوون، هه‌مان ئه‌وانه بوون، که شه‌وان
وه‌ک چاودێری سیاسی و توێژه و شاره‌زای بواری چی و چی ده‌خرانه سه‌ر شاشه و
باسیان له گه‌وره‌یی و حیکمه‌تی سه‌رۆکی و حزبی قائید ده‌کرد.
ئه‌م وتارانه له‌لایه‌ن ئه‌و رۆژنامه‌نوس و
نوسه‌ره ده‌ربارانه‌وه ده‌نوسرا، که سه‌ر به‌حزبی به‌عس بوون و له داموده‌زگا
میدیاییه‌کانی حزب و حکومه‌تدا کاریان ده‌کرد. خۆیان مووچه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ
هه‌ر وتارێکیش، که به پێوانه‌ی ده‌ستوپێوه‌ندی سه‌رۆک به‌هێز بووایه و چاک هه‌ڵیدایه
به‌باڵای سه‌رۆکدا، به‌خشیش - مه‌کره‌مه یان ڕاستتر شاباش ده‌دایێ. دیاره مێژوو
سه‌لماندویه‌تی، له هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنکاتێکدا سه‌رۆک حزب و حکومه‌ت، که
خۆسه‌پێن و نادیموکراتی و نادادپه‌روه‌رن پێویستییه‌کی زۆریان به‌م تایپه له
رۆژنامه‌نوسی ویژدانفرۆش و قه‌ڵه‌مهه‌ڕاجکه‌ر هه‌یه، تا ڕووی دزێوی خۆیانی پێ
ئارایشت بکه‌ن و ڕه‌ش و سپی له خه‌ڵک بگۆڕن. تاوه‌کو به گه‌له‌که‌یان بڵێن: ئه‌ها
نوسه‌ران چۆن پیاماندا هه‌ڵده‌ده‌ن، ببینن ئێمه چه‌ند خزمه‌تگوزار و میهره‌بان و
دڵناسک و دادپه‌روه‌رین!
به‌ڵگه‌نه‌ویسته نوسین په‌یامێکی مه‌عریفییه،
ده‌بێت بیگه‌یه‌نێت، واته له نوسیندا په‌یامێک هه‌بێت، که خزمه‌ت به مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تی بکات، دیدو تێڕوانینی
عەقڵانی پێشکەش بە کۆمەڵگاکەی بکات، جا له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، زانستی بێت، هه‌ڵوێستێکی مرۆڤ و ژینگه‌دۆستانه
بێت، ده‌کرێت ئه‌مه هه‌ڵوێستی سیاسی بێت، وه‌ک دژ به چه‌وساندنه‌وه و تیرۆر و
پێشێلکاری مافی مرۆڤ، یان ره‌خنه بێت له کاربه‌ده‌ست، ده‌زگا یان حکومه‌تێک.
دیاره ده‌سته‌ڵات له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا
چۆن پێویستی به له‌شکری سوپا و پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگری هه‌یه، ئاوهاش
پێویستی به سوپایه‌کی قه‌ڵه‌موه‌شێن و میدیایی و راگه‌یه‌ندکار هه‌یه. تا له
ڕووی راگه‌یاندنه‌وه به‌رگری له‌خۆی بکات و رووبه‌ڕووی ئه‌و رۆشه‌نبیر و رۆژنامه‌نوسانه
ببێته‌وه که به قازانجی به‌ره‌ی گه‌ل له دژی ده‌نوسن، یان ره‌خنه‌ی رادیکالانه‌ی
لێ ده‌گرن. قه‌ڵه‌مپۆلیس نانیان که‌وتۆته ڕۆنه‌وه و ئیمتیازاتی زۆریان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژرێت.
هه‌ندێک له‌وان له پێشدا له‌به‌ره‌ی گه‌لدا بوون، ژیانی ئاسایی و هه‌ژارانه‌یان هه‌بوو،
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌م و ویژدانیان فرۆشت و سه‌نگه‌ریان برده لای ده‌سته‌ڵات،
ژیان و گوزه‌رانییان له‌گه‌ڵ پێش خۆفرۆشتنه‌که‌یاندا به‌راورد ناکرێت!
ئه‌م سوپایه‌ی باسمان کرد، فێرده‌کرێن، وه‌ک
شاگردانی ڕێبازه‌که‌ی گۆبلز، له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه هه‌موو پشتگیرییه‌ک ده‌کرێن،
جاروبار زانیاریی و داتا و ئاماری وایان ده‌خرێته به‌رده‌ست، که هه‌رگیز ناگاته
ده‌ستی رۆژنامه‌نوسانی جددی و که‌سانی بێلایه‌ن و ره‌خنه‌گر. پێدانی ئه‌م زانیارییانه
تا ڕاده‌ی نهێنی و هه‌واڵگرییش ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕسازی
(مارکێتینگ) بۆ نوسینه‌کانیان بکات و خوێنه‌ریان زۆر بێت.
شه‌وانه‌ش زۆربه‌ی
ئه‌مانه له رێگه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییه زۆروبۆره زه‌رده‌کانی ده‌سته‌ڵاته‌وه
ده‌هێنرێنه سه‌ر شاشه و وه‌ک رۆژنامه‌نوس، لێکۆڵه‌ر، سیاسی، مامۆستای زانکۆ و چی
و چی ده‌ناسێنرێن، ئیتر ده‌ست ده‌که‌ن به به‌ناپاککردن (ته‌خوین)ی رۆژنامه‌نوس و
نوسه‌رانی به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ڕاست و چه‌پدا تۆمه‌تیان بۆ ده‌به‌خشنه‌وه، که‌سه‌ر
به‌ملا و به‌و لان و هانده‌درێن و خوێندنه‌وه‌ی واقعیان نییه بۆ ره‌وشی کوردستان
و دژی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یانن و ...هتد.
له باشوری کوردستانیشدا ده‌بینین ئه‌م
دیارده‌یه له په‌ره‌سه‌ندندایه، سه‌یر ئه‌وه‌یه، تا ده‌سته‌ڵات خۆسه‌پێنتر و پۆلیسیتر
بێت، ئه‌وه‌نده زیاتر پێویستیان به‌م جۆره زڕه‌نوسه‌رانه ده‌بێت. ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات هه‌موو شتێکیان بۆ فه‌راهه‌مده‌کات و هه‌میشه دیار (بارز)یان
ده‌کات و تیشکۆ (فۆکه‌س)ی راگه‌یاندنیشیان ده‌خاته سه‌ر، تا زیاتر بناسرێن و وه‌ک
که‌سایه‌تی ئیعتیباریان بۆ دروست ببێت. ئه‌مانه که‌وتونه‌ته نوسینی به‌نده‌وتار
(مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه: وه‌ک به‌ندی پیاهه‌ڵدانی شایه‌ر و گۆرانی
فۆلکلۆره) بۆ دوو عانه سڵ له هیچ ناراستگۆریی و نابابه‌تییبونێک ناکه‌نه‌وه.
بۆ نمونه دێن سه‌ردانی مه‌یدانی سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ گه‌ڕه‌که لافاوبردوو و زیانلێکه‌وتووه‌کانی
هه‌ولێر وه‌ک ئه‌زمونێکی زۆر بێوێنه و کاری ئه‌فسانه‌یی باس ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی
تۆزێک به‌ویژدان و بابه‌تییانه لێیبڕوانێت، که ئه‌مه ئه‌رکێکی زۆر ئاسایی و
نۆرماڵه، گه‌ر نه‌یکات که‌مته‌رخه‌مه، پاشان هه‌ر سه‌ردان به‌س نییه، گه‌ر دوای
سه‌ردانه‌که به‌دواداچوون بۆ روودانی لافاوه‌که نه‌کات، وه‌ک هۆکاری نه‌بوونی
زێراب و که‌ناڵی ئاو له‌و گه‌ڕه‌کانه، که له لایه‌ن کۆمپانیا حزبی و حکومییه‌کانه‌وه
دروستکراون، که‌مته‌رخه‌مییه‌کی گه‌وره‌یه.
خۆش ئه‌وه‌یه هێشتا ئه‌مان دێن ره‌خنه له
چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسانی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌گرن، که گوایا کینه و گرێیان به‌رامبه‌ر
حزبه‌که و سه‌رکرده‌که‌ی ئه‌وان هه‌یه، بۆیه هه‌میشه ره‌خنه ده‌گرن، به‌ڵام
ناپرسن هۆکاری ره‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌نوسان چییه، گه‌ر هه‌بێت (گرێ)
بۆ هه‌یه، ئایا له‌به‌ر هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌هامه‌تی و بێدادی و بێمافی گه‌له‌که‌مان
نییه؟ یان کێشه‌ی که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ حزب و سه‌رکرده‌که‌ی ئه‌وان هه‌یه؟
کێشه له‌وه‌یه
ئێستا وتار‌ه‌کانی ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ده‌یان که‌ناڵی حکومی و سێبه‌ر، له سایت و
رۆژنامه بێلایه‌ن و ئه‌هلییه‌کانیشدا بڵاوده‌کرێنه‌وه به‌ناوی لیبراڵیبوون و
ئازادی، به‌م شێوازه به‌رێوبه‌رانی ئه‌و سایتانه پێبزانن یان نا، راسته‌وخۆ سود
به به‌ره‌ی ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌یه‌نن. ئاخر زۆر ده‌مێکه ئه‌م تایبه له رۆژنامه‌نوس
و نوسه‌ر له رۆژئاوا و وڵاتانی پێشکه‌وتوو باوی نه‌ماوه، چونکه که‌س شتیان بۆ بڵاوناکاته‌وه.
بگره که‌ناڵێک گه‌ر ته‌رویج بۆ فاشییه‌ت و دیکتاتۆرییه‌ت بکات به پێی یاسا داده‌خرێت.
هه‌رگیز نابینی ئه‌مانه ره‌خنه‌یه‌کی جددی
له ده‌سته‌ڵات و حزبه‌که‌یان بگرن، به‌ڵکو هه‌ر خه‌ریکی ئارایشتی سه‌رانی ده‌سته‌ڵات
و پینه‌وپه‌ڕۆی که‌موکوڕی و نارێکییه‌کانی حزب و حکومه‌تن. نابینی قسه‌ی جددی له‌سه‌ر
دۆسییه هه‌ستیار و گه‌رمه‌کان بکه‌ن، وه‌ک زیندانییانی سیاسی بادینان، نه‌بوون
یان دره‌نگکه‌وتنی مووچه، هێرش و داگیرکاری تورکیا و هاوکارییکردنییان، کۆچی به‌لێشاوی
گه‌نجان و خێزانه‌کان به‌ره‌و ئه‌وروپا، نادادپه‌روه‌ری و لایه‌نگیری دادوه‌رو
دادگاکان بۆ حکومه‌ت و حزب و ...هتد. خۆ مه‌گه‌ر بۆ کاری هه‌واڵگری و ڕاپۆرتنوسین
بنێردرێن، ئه‌گینا هه‌رگیز نایه‌ن به‌شداری خۆپیشاندان دژ به نه‌دانی مووچه و که‌می
خزمه‌تگوزاری، یان یاده‌وه‌ریی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م یان هه‌ر شتێکی تر که ڕووی له
حزبه‌که‌یان و حکومه‌ت بێت، بکه‌ن.
کاتێک مرۆڤ ئه‌وه‌نده خۆی بچوک بکاته‌وه،
ویژدانی هه‌ڕاج بکات و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بۆ داکۆکی له ده‌سته‌ڵاتی نانیشتمانی و
نادادپه‌روه‌ر و سه‌رۆکی حکومه‌تی پۆلیسی و سه‌رۆکی حزبیی مافییایی بخاته‌کار،
ئیتر ده‌بێت چ سایت و ده‌زگا راگه‌یاندنه ناحزبیی و ئه‌هیلییه‌کان و چ خوێنه‌ریش
بایکۆتی ئه‌م پۆلیس - نوسه‌رانه بکات. ئاخر خۆ ده‌کرێت مرۆڤ ئینتمایه‌کی سیاسی
یان حزبیشی هه‌بێت، سه‌ر به حزبێکی ده‌سته‌ڵاتیش بێت، به‌ڵام جۆرێک له هاوسه‌نگی
و عه‌قڵانییه‌ت و بابه‌تیبوون به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و نوسینیدا زاڵ بێت. له ئه‌وروپا
ئه‌ندام و کادرانی حزب هه‌ن که هه‌ندێکجار ١٨٠ پله به پێچه‌وانه‌ی ستراتیج و به‌رنامه‌ی
حزبه‌که‌یانه‌وه ده‌نوسن و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. به‌مه‌ش جوانتر و ڕێزلێگیراوتر
ده‌بن لای خوێنه‌ر و کۆمه‌ڵگاکه‌یان، ئاخر ئه‌وان ویژدان و پره‌نسیپ و بیروهه‌ستی
زیندویان ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن نه‌ک گیرفانیان.
هه‌ڵبه‌ت دواجار هه‌ر که‌س به‌ده‌ست خۆیه‌تی،
که قه‌ڵه‌مه‌که‌ی هه‌رزانفرۆش بکات خه‌ڵک بێز له نوسین و هه‌ڵوێسته‌کانی بکه‌نه‌وه،
یان بیخاته خزمه‌ت گه‌ل و خه‌ڵکی ڕه‌شوڕوت و به‌شمه‌ینه‌ت ومافخوراو و به تامه‌زرۆییه‌وه
بیخوێنێته‌وه. دڵنیاشم رۆژێک دادێت، وه‌ک چۆن ئێستا قه‌ڵه‌مپۆلیسه‌کانی کاتی
رژێمی به‌عس ڕوویان نایه‌ت باسی رابردوویان بکه‌ن، ئه‌مانیش ئاوا شه‌رم له
رابردووی بیر و قه‌ڵه‌مه‌که‌یان بکه‌نه‌وه.
.