سەرۆکایەتی هەرێم شەڕی کارکردنو خزمەتە یا دەسکەوت
شەپۆل عەلی عەسکەری
2019-03-29   1156
ئەم دامەزراوەی کە سهرۆکی هەرێم تیادا بەرزترین دەسەڵاتی هەیە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی
پێشمەرگەیەو پارێزەری وڵات بەخاک و خەڵک و خۆڵەوە و ئاسمانی ئەرکی جەنابی سەرۆکە ،بەپێی
ئەو دەسەڵاتانەی لە مادەکانی (٦٠-٦٨ ) پێدراوە بەپێی پرۆژەی دەستوری هەرێم.
لە دوای ڕێکەوتنە ئیستراتیجێکەی لەگەڵ خوالێخۆشبو تاڵەبانی کە واژوتانکرد وەک سەفقەیەکی
سیاسی هەمەلایهنە لە نێوان بەڕێزتان و لە ٢٠٠٥ کە خوالێخۆشبوو بۆ بەغدا و بەڕێزیشتان بۆ هەرێم،
ئەم ڕێکەوتنەتان بو بە یەکەم هەنگاوی چەسپاندنی مۆنۆپۆلی دەسەڵات لەهەرێم دا.
هەندێ لەو کارانە ی کە دەبوایە ئەنجام بدرانایە جەنابی سەرۆک:-
* دەبوایە پێش ئەوەی بیرلە دەسکەوتە زاتێکان بکەنەوە پێداگریتان بکردایە لەگەڵ تاڵەبانی کە مادەی
١٤٠ دەستوری عێراقتان جێ بە جێ بکردایە وەک یەکەم هەنگاو.
* جەختت بکردایە لە سەر چەسپاندنی دیموکراتیەکی ڕاستەقینە و سەروەری یاسا و سەربەخۆیی
دەسەاڵتی دادگا و ئازادی میدیا وەک دەسەاڵتی چوارەم لە نێو دەستورێکی پتەوی هەمیشەیی بۆ هەرێم
کە مافی هەموو تێیدا پارێزراو بوایە .
* پێشمەرگە و پاراستنی هەرێم وەک یەک پاکێجی یەک پارچە و یەک فەرمان نەک هێزی ٨٠ و ٧٠!..
* جەخت کردن لە سەر حکومەت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بۆ هاواڵتیانی هەرێم لە هەموو
بەوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری تەندروستی و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری بە پێشخستنی وەبەرهێنان
بە شێوەیەکی زانستی پتە پاراستنی سامانە سروشتێکان لە هەموو بوارەکان بۆ ئەوەی هەرێم بەو
دەوڵەمەندیەی کە هەیەتی لە سامانە سروشتێکانی تەنها پابەند نەبوایە بە یەک سەرچاوە ئەویش )نەوت(.
بونیاتنانی بازاری ئازاد و دۆزینەوەی هەلی کارو....هتد.
پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراق میللەتی لە صدام حسێن ڕزگار کرد بەاڵم بۆ ئێوە بوبە بانکێکی کراوەی
بێ بن، لە ژێر ١٠ ساڵی حوکمڕانی ڕاستەوخۆ وەک سەرۆکی هەرێم لە)٢٠٠٤-٢٠١٤ )زیاترلە
٩٠ملیارو٥٧٣ملێۆن دۆالرهاتۆتە هەرێمی کوردستان،بەاڵم ساڵی ٢٠١٣ وەک نمونە دێنەمەوە کە
نزیکەی ٣ ترلێۆن دینار بە فیرۆدراوە کەسێمان نەدی سزابدەی یا لیپرسینەوەیەک بکەی.
دوابەدوای ئەو هەموو شکستانە بونە هۆکاری کەم بوونەوەی بەشە بودجەی هەرێم لە ١٧ ٪
!....٪١٢.٦٧بۆ
لە ژیر دەسەڵاتی جەنابتانا گەورەترین سوکایەتی بە مرۆڤکراوە بە گەنج وپیریەرە ، گەنج لە سەر
خەون بینین تیرۆرکراوە ڕۆژنامەنووس لە سەر نووسینێک تیرۆرکراون، شەق لە مامۆستا هەڵدرا،
منداڵە شەهید لە بەر نەبونی سواڵ بکات و بێالنەبێت ، پێشمەرگە لەبەر نەبوونی چەکی سەرشانی
فرۆشت.تەنانەت فەرق و جیاوازیتان خستە ناو شەهیدەکانیش بۆ ئەوانەی خانە خوێی خۆتانن
فرمێسکیان بۆ هەڵدەرژن بۆ گەرمانێکانیش تەنانەت ئامادە نە بوون زەحمەت بفەرمون تەنها بۆ یەک
دەقە پیشوازی لە تەرمەکانیان بکەن.
بەڵام بەڵێ سەرۆکایەتی بۆ ئێوە گەورەترین سوودی پێبەخشیون لە نا شەفافی داهاتی نەوت و غاز و
داهاتی خاڵە سنوورێکان کۆمپانیا کانی کارو کۆڕەک ،کارەبا و لەو الش نۆکان وقەیوانو چەندین
کۆمپانیایی وەهمی لە ناوەو لە دەرەوە بەم دەسەاڵتە ڕەهایەی کە هەتانە لە چەند ساڵی ڕابووردو خۆتان
پاراستوە کە واتە ئەهێنێ ئەم شەڕەی بۆ بکەن ئەمە شەڕی مانەوەتانە .
دەبێ ووشەیەکی هەقیش بڵێن کە توانیتان لە دوای نەمانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا قەناعەت بە سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان بکەن و پالنەکەتان
بەرنەسەر،کەواتە ئەم پۆستە ئەوە دەهێنێ کە شەڕی بۆبکەی لە بەر ئەوەی ئەم پۆستی دەسکەوتە نەک
خزمەت.