2003 بۆ 2020، 2020 بۆئاینده‌ی‌ عێراق

شنۆ عوسمان
  2020-09-13     390
له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ له‌ویكیلیكس تایبه‌ت به‌لوبنان‌و ئیسرایٔیل، ئاماژه‌یه‌كی‌ تێدایه‌ كه‌ باس له‌شكستی‌ پرۆژه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ده‌كات له‌عیراق. كاتێك محمدی‌ كوری‌ زاید له‌گفتوگۆیاده‌بێت له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ئه‌بی زه‌ید باسله‌وه‌ده‌كات: كه‌ یٔه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌وهاوڕێكانی‌ خراپ له‌یٔه‌مه‌ریكایان تێگه‌یاند به‌تایبه‌ت له‌حه‌لكردنی‌ به‌عس ‌وكێشه‌كانی‌ عێراق، محمدی‌كوڕی‌ زاید ده‌ڵێت، یٔێوه‌ عیراقتان بۆچی‌ ئازادكرد؟ بۆچه‌سپاندنی‌ دیموكراسی‌ له‌عێراق یان بۆفراوانكردنی‌ سنوری‌ ئێران؟ 

له‌دوای‌ 2003وه‌ كاتیك رژێمی‌ به‌عس ده‌روخێت هه‌تا هاتنی‌ كازمی‌، یٔه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وڕسته‌یه‌ تۆخبكاته‌وه‌ كه‌شكستی‌ هێنا له‌ پرۆژه‌ی‌ دروستكردنه‌وه‌ی‌ عیراقدا. بۆیه‌له‌یٔێستادا دواكارتی‌ ده‌ستی‌ یٔه‌مه‌ریكا كازمییه‌.

 كازمی‌ له‌ماڵی‌ شیعه‌كانه‌وه‌ دێت، به‌ڵام ده‌شیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی‌ شیعه‌ سنورداربكات، كازمی‌ نایه‌وێت ته‌نها له‌نه‌جه‌ف رێز له‌ قسه‌ی‌ بگیرێت به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌هه‌موو عێراقدا ڕێز له‌قسه‌ی‌ بگیرێت. بۆیه‌ ئه‌م جیاواز له‌هه‌موو سیاسی‌وسه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی‌ تر نایه‌وێت ساغبێته‌وه‌ له‌سه‌ر كوتله‌یه‌ك‌وتایه‌فه‌یه‌كی‌ سیاسی. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا یٔه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ كه‌ قۆناغی‌ ژیان گه‌یاندویه‌تییه‌شه‌سته‌كانی ته‌مه‌ن، به‌ڵام پیاوێكی‌ چالاك ‌و وریا، نایه‌وێت دانیشێت. ئه‌مه‌ی‌ ده‌یكات نمایشیشبێت لێزانانه‌ ده‌یكات‌و ده‌زانێت چیده‌كات. ئه‌مه‌ش بۆعێراقیه‌كان كه‌سایه‌تیه‌ك‌وكاراكته‌رێكی‌ جیاوازه‌، هه‌م توندڕه‌و هه‌م به‌سۆز، هه‌م سیاسی هه‌م ئیداریی. وه‌ك عه‌لی وه‌ردی‌ ده‌ڵێت: عێراقییه‌كان هه‌میشه‌ به‌دوای‌ حاكمێكدا ده‌گه‌رێن له‌گه‌ڵیاندا بێت به‌ڵام توندیشبیت. كازمی له‌ده‌رونی‌ عێراقییه‌كان تێگه‌شتوه‌و ده‌زانێت چیده‌كات.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ سیاسیه‌كانی‌ كورد یٔه‌وپرسیاره‌ له‌خۆیان بۆناكه‌ن له‌مێژوی‌ عێراقی‌ نوێدا هیچ سۆزدارییه‌ك بۆسیاسی‌وسه‌ركرده‌یه‌كی‌ تری‌ عه‌ره‌ب نه‌بوه‌ هێنده‌ی‌ بۆكازمی‌ هه‌یه‌، ده‌بێت به‌رپرسانی‌ كورد ئه‌وپرسیاره‌ بكه‌ن بۆ؟ كه‌زه‌حمه‌ته‌ ڕۆژێك له‌ڕۆژان هیچ سیاسییه‌كی‌ كورد پرسیارله‌خۆی بكات؟

كازمی‌ نمایش ده‌كات فه‌رمون ئێوه‌ش دوونمایشی‌ وابكه‌ن، كازمی‌ له‌هه‌موو شوێن وجودی‌ هه‌یه‌ فه‌رمون ئێوه‌ش له‌دووشوێن بونتان هه‌بێت، سه‌ری‌ ژنی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراو ماچده‌كات یٔێوه‌كه‌خۆتان به‌خاوه‌نی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌نفال ده‌زانن فه‌رموون سه‌ری‌ یه‌ك ژنی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراو ماچبكه‌ن، مه‌ترسن كۆرۆنا بچوكتره‌له‌خۆشه‌ویستی‌ خه‌ڵك.

له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدابیرمان نه‌چێت كازمی‌ خۆی به‌قوتابی كه‌نعان مه‌كییه‌ داده‌نێت، مه‌كیه‌ش بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان عه‌رابی عێراقی نوێیه‌، به‌ڵام مامۆستاكه‌ی‌ شكستی‌ هێنا له‌شیكاریی‌ سیاسیدا له‌باره‌ی‌ عێراقه‌وه‌، ئایا قوتابیه‌كه‌ی‌ كه‌نعان كه‌ كازمییه‌ له‌یٔیداره‌دانی‌ عێراقدا سه‌ركه‌وتوده‌بێت؟ سه‌ركه‌وتن‌و كه‌وتنی‌ كازمی‌ ئاینده‌ی‌ عێراق دیاری‌ ده‌كات.ش
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×