ئەو برینانە هەرگیز نابنە قەتماخە و سارێژ نابنەوە،نەک لەبەر قوڵی و گەورەییەکی،لەبەر ئەوەی بیرمدێ و گوێم لێیان گرتبوو دڵیان چەندە بۆ ئازادی و یەکسانی لێیدەدا، خهون و خهیاڵیان بوو بەیانیەک هەڵسن گوێیان لەدەنگی گریانی مناڵە بێنازەکان نەبێ و چاویان نەکەوێتە سەر کروزانەوەی پیر و پەککەوتەکانی جادەکان،ئازار و زیندانی و تیرۆری هاوڕێکانیان خەویان نەزڕێنێ،خێزانیان دورستکرد و مناڵیان خستەوە تا لە ئیحساس و خۆشی باوکایەتی بێبەش نەبن، بهڵام دوژمنانی ئازادی و قهڵه رهشكهكانی تاریكی تاكو ژیانی شاهانهی خۆیان بهردهوام بێت و ببن بهو فیرعەن و بازرگانانهی ئیستا، خهون و خولیاكانیان وەکو سەدان مرۆڤی دڵپڕ لەهیوا بۆ هەتا هەتایە بهگۆڕ سپاردن، بۆ ئەبەد نەیانهێشت گوێیان لەدەنگی بابەی (لاڤیار و لێوە) بێت.
سوێێ لەدەستدانی ئەو ئینسانانە بێ کۆتایە،نەک لەبەر ئەوەی تاوانیتر هاوشێوەمان نەدیوە،لەبەر ئەوەی ئەوان دوو جەنگاوەری ماف و ئازادییهكانی ژنان و لاوان و مناڵان و كرێكاران و بێكارانی كوردستان بوون، بهرۆژی رووناك و لەبەرچاوی خەڵک لە ههولێر لاشەگەرمو پڕجوڵەکەیان ساردکرایەوە و دڵە گەورەکەیان لەترپە کەوت و ئەنجامدەران و نەخشە دارێژەرانیشیان لەبەردەم یاسا و دادگادا، خۆری عەدالەتی نەبینی،بۆیە سوێ و ژان و ئازارەکانیان لەکەیسیتر و تاوانیتر خۆی نوێدەکاتەوە .
شاپور و قابیل هەر زوو ووتیان، ئهو دهسهڵاته خێڵهكییه بهم عهقڵیهت و بیركردنهوهیان له ژیان و حوكمڕانی دهبێتە بهدبهختیەک بۆ گهنجان و لاوان و خهڵكی ئهم مهملهكهته،هۆشدارییاندا حوكمڕانانی ئهو وڵاته نهك رێز له ئازادی بیروڕا و بیركردنهوه ناگرن، بهڵكو لەهەوڵی هێنانەکایەی سیستەمێکی تۆتالی و پۆلیسین و لەسەر ووتنی ووشەی ماف و ئازادی دەمی گەنجەکان پڕ گوڵلە دەکەن، ترسیان بوو لەژێر سایەی ئەو دەسەڵاتەدا رۆژێک دادێت هیچ کەسێک لە چارەنووسی بەیانی خۆی و مناڵ و کەڕامەت و شەخسیاتی خۆی دڵنیا نەبێت. بۆیە بێ ماندووبوون هەڵسوڕان، هاواریانکرد،نوسیان،کۆبوونەوە.
ئەو دەسەڵاتە پایەکانی لەسەر تیرۆر و تۆقاندن و شکاندن و وورد و خاشکردنی هێز و ئیرادەی تاکەکان بنیاتنراوە، دەسەڵاتێک هەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای کوشتنی دەنگی ئازاد و جیاواز بناغەکەی دابنرێت،هەر ئەوەی لێ چاوەروان دەکرێت کە ئیستا دەبینین ! کامە هێز لۆمپەنیانەتر مەمەڵە بە داهات و ژیان و چارەنوسی خەڵکەکە بکات،بژاردەی زیاتری هەیە بۆ مانەوە و بەردەوامی، کامە کەس دڕندانەتر رۆڵەکانمان بکوژێت، شانسی زیاترە بۆ سەرکەوتن بۆ هەڕەمەکانی دەسەڵاتدارێتی .
دوایی دوو دەیە، رێگای ئەوان بۆ کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە،مەدەنیەت و خۆشگوزەرانی و ئازادی،پڕ رێبوارە .
(بۆزانین : سەر لە بەیانی ١٨\٤\١٩٩٨، چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر نوسینگەی یەکێتی بێکاران لەهەولێر و شاپور عبدالقادر و قابیل عادیل تیرۆردەکەن، چەند کەسێک لەسەر تاوانەکە دەستگیرکران، بەڵام دواتر ئازادکران و کەیسەکەیان لە دادگا داخرا )