شێروان‌و هەڤاڵانی بکوژن!

بەشدار عوسمان
  2019-01-30     1026

ئەوان شوێنی خەڵکی سڤیل بۆ فڕۆکەکانی تورکیاو ئێران دەستنیشان دەکەن تا بۆردومانیان بکەن‌و جەستەی ناسکی مناڵان لە لەئاسمان هەنجن هەنجن بێت ..!

شێروان شێروانی و هاوڕێکانی، سەرچاوەی بێ مووچەیی‌و نان بڕینی خەڵک‌و قەیرانی دارایی‌و بێ سەرەو بەری‌و ناعەدالەتی‌و دۆڕاندنی پارەکانی نەوتە ..!

شێروان‌و سێ لەهاورێکانی کە ماوەی سێ رۆژە لەزیندانەکانی ئاسایشن لەدهۆک گروپێکن لەقاچاغچیەکانی دەرمان‌و و بەم هۆیەوە دەیان کەسی کوێر کردوەو سەدان کەسی کوشتووەو کەمئەندام کردەوە ..!

ئەوان بەهۆی بێ پلانی و سیاسەتە هەڵەکانیان کۆمەڵگای کوردیان خستۆتە نێو قەیرانیکی سیاسی و دارایی و بەم هۆیەشەوە مووچەی فەرمانبەرەکانیان پێ نادریت و خەریکە شیرازەی سەدان خێزان تێکدەچێت ..!

شێروان و هەڤالەکانی نەخشە دارێژەری تیرۆری رۆژنامەنووسانن و بکوژانی لەدیوەخانەکانی سەرۆکایەتی داڵدە داوە و دەیەوێت ترس و تۆقاندن لەکۆمەڵگا بڵاوبکاتەوە تا کارە مافیاکانی باس نەکرێت لە مێدیاکان ..!

ئەوان، بەهۆی مۆنۆپۆلکردنی دادگاکان و بێ ئیرادەکردنی دادوەران و دەسەڵاتی قەزائی نەیهێشتوە ساکارترین کەیس لە دادگاکان یەکلا ببێتەوە و ماف بۆ مافخوراو بگەڕێتەوە ..!

ئەوان رۆژانە سەدان و هەزاران تانکەری نەوت بە قاچاخ ئاودیوی سنورەکان دەکا و کەسیش نازانیت پارەکەی چی لێ دەکا ..!

ئەوان لەلایەک مناڵی خەڵکیان بەکوشت دەدا و دەینناردن بۆ بەرەکانی جەنگ ، لەلایەکیتر لەپشتەوە سەوداو مامەڵەی لەگەڵ تیرۆرستان دەکرد ..!

ئەوان، هەزاران دۆنم زەوی بەنایاسایی لەسەر خۆیان تاپۆ کردوەو خاوەنی سەدان ڤێلاو باخە ..!

ئەو کوڕە گەنجانە بکوژن، سەربازگەکانی وڵاتان دادەخرێت‌و و تۆپباران کۆتایی دێت و خەڵکی وڵاتەکە لەئارامیدا دەژین و لەژێر دەستەیی و داگیرکاری رزگارمان دەبێت..!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×