شکست پێهێنانی خێرای بەرەی ڕاستڕەوەی RN ڕاسیست لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٧ تەمووزدا کاریگەری چەند ساڵ خۆپیشاندان و خەباتی بەردەوامی کرێکاران و هێلەک زەردەکانی چینە کەم دەرامەتەکانی فەرەنسایە بەسەر گۆڕەپانی سیاسەتدا.
داوای شکست پێهێنانی یاسای خانەنشینی و زیادکردنی کرێ و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان و ڕاوەستانی شەڕی غەزە و چەندین مافی تر ئەو بەرنامەیەی لیستی چەپە (NPF)" بەرەی نوێی خەڵک"کە سەرکەوتنی دەنگەکانی چەپی مسۆگەرکردوە.
لە تەنگەژەی سیاسی و ئابوری ئێستای سەرمایەداری لە فەرەنسادا بەرەی ڕاست RN بە ترساندنی خەڵکی فەرەنسا لەو نادڵنیاییەی خودی سیستمەکە لە بێ مافی ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆی دروستی کردوە و نیشاندانی "پەنابەرە بێگانەکان" وەک سەرچاوەی کیشەکان، دەیەوێت "هاوپەیمانی نیشتمانی" RN وەک بەدیلێکی بورژوازی بسەپێنێ و دەنگدەرانێکی زۆری هەیە.
ئەمە شەڕی چینایەتیە کە لە مەیدانی خەباتی سیاسیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی لیستە سیاسیە چەپ و ڕاستەکانەوە ڕەنگ دەداتەوە.
ڕاستە هێشتا (NPF) ئەو هێزە چینایەتیە ڕیکخراوە نیە کە کرێکاران و هێلەک زەردەکان لە ڕیگەیەوە بتوانن خۆیان وەک بەدیلی سیستمی سەرمایەداری فەرەنسا نمایش بکەن و بەرنامەی ڕیفۆرم بە تەنیا دەتوانێ شکستێکی کاتی بێت بۆ خەتەری هێرشی "هاوپەیمانی نیشتمانی" RN ڕاسیست، بەڵام هەنگاوێکی گرنگی سیاسیە کە پێویستی بە ئامادەیی زیاتری سیاسی چینی کریكار و ڕیکخراوە سیاسی و جەماوەریەکانێتی تابتوانێ ئەم سەرکەوتنە سیاسیانە بکاتە زەمینەیەک بۆ ڕادیکاڵ بونەوە و فراوانتر بونی ناڕەزایەتیەکانی شەقام و خەباتی سیاسی و ئابوری ئێستای کرێکاران و دروستکردنی ئەلتەرناتیڤێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرامبەر بەم سیستمە سەرمایەداریە. مێژووی نەریتی شۆڕشگێڕانەی کرێکارانی فەرەنسە ئومێدی ئەم ڕادیکاڵ بونەوەیەی خەباتی چینایەتی بەرەو گۆڕانی شۆڕشگێڕانەمان دەداتێ.