میدیا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه وه‌ك كۆی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه زۆر به‌ناشرینیی ته‌وزیف ده‌كرێت، ببینه دامه‌زراوه‌و ده‌زگا میدیاییه دیار‌و به‌ناو "پرۆفیشناڵه‌كان" چۆن خۆیان له‌ڕوماڵی روداوه گرنگه‌كانی ڕۆژ لاده‌ده‌ن!
گرنگترین‌و گه‌رمترین هه‌واڵی ئه‌مرۆ سوتانی سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیایه له‌ناحیه‌ی شیلادزێی ده‌ڤه‌ری بادینان له‌لایه‌ن دانیشتوانه برینداره‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر 6 كه‌سیان له‌ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای توركیا شه‌هید بون، به‌ڵام میدیای حزب‌و سێیه‌ره‌كانیان بێده‌نگن!
ئه‌گه‌ر دروستبێت عوزرێك بۆ ئه‌و میدیایانه بهێنینه‌وه كه پێناسه‌ی خۆیان "به‌ئۆرگانی ڕه‌سمی حزبی فڵانیی..." كردووه، ئه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و میدییانه ده‌بێت چی بڵێن كه خۆیان به "پرۆفیشناڵ" و "یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ر" ده‌ناسێنن!
ئه‌م ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره، میدیای حزبی وەك تەواوی میدیاكانی جیهان ئاكامخوازەو بەدوای قازانج‌و ئامانجەكانی خۆیەوه‌یه‌تی، هەربۆیە ناكرێ قایل بەسەربەخۆییەكی لەسەدا سەدی میدیایی بین، بەڵام شتێك كە دەتوانێ بەشێوەیەكی رێژەیی وەرگر بۆ لای خۆی پەلكێش بكات چەمكێكە بەناوی "متمانە".
ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "متمانه" به‌ده‌زگایه‌كی میدیای له‌ڕوداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌بێت چی بێت؟! وه‌ك بینیمان هه‌تا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڕه‌سمی باسی له‌سوتانی باره‌گاكانی سوپاكه‌ی نه‌كرد، هیچ یه‌كێك له‌و میدیا سێبه‌رانه جورئه‌تیان نه‌بو وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه! له‌كاتێكدا رۆژی چه‌ند جارێك شریتی سوری به‌په‌له‌ی هه‌واڵه‌كانیان ده‌بینین كه له‌ناوچه‌یه‌كی بچوكی ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا یان شارێكی وڵاتێكی ئه‌وروپی دو كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار كراون!
میدیای كوردی -میدیای حزبه‌كان- لەده‌ستپێكییه‌وه تا ئێستا لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیی حزب‌و چه‌ند تاكێكی دیاریكراو له‌ناو حزبدا دامەزراوە، دنیابینی ئه‌م ده‌زگایانه لەسۆنگەی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی‌و حیزبییەوە شرۆڤە ده‌كرێت. دیارە مەبەست ئەوە نییە كە بڵێین میدیای حزبی بەردەوام بێده‌نگ‌و بێهه‌ڵوێست بووه، بەڵكو گواستنه‌وه‌و ڕوماڵكردنی ڕوداوێكی دیاریكراو تا ئەو كاتە لەمیدیای حزبیدا گرنگی پێده‌درێت كە نەبێتە هۆی زیان گه‌یاندن به‌بەرژەوەندیی حزب!
متمانە، لەدرێژماوەدا بەدەستدێت، واتە تۆ كە سەیری پڕۆگرامە هەمەجۆرەكانی كەناڵێكی تەلەڤیزیۆنی دەكەی، بێگومان دواتر فیدباكی بەرنامەكان لەژینگەی سیاسیی‌و كۆمەڵایەتی خۆتدا بەدی دەكەیت‌و ئاست‌و ڕادەی ئەم متمانەیەت بۆ خوت دەبێ، بەڵام كاتێك هەستی متمانە بەمیدیا دەتوانێت چەند قات بەرزتربێتەوە كە پرەنسیپی "بێلایەنی" تێدا بەدی بكەیت.
ئه‌م میدیا ناشرینانه له‌كاتێكدا متمانه‌ی وه‌رگرو بێلایه‌نیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌میزاجی حزب‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو حزب هه‌ڵده‌سوڕێن، له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌و داهاتێكی زۆر‌و زه‌وه‌ندو بێ ئه‌ندازه‌شیان خراوه‌ته به‌رده‌ست، له‌كاتێكدا میدیا ئه‌هلیی‌و سه‌ربه‌خۆكانیش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داده‌خرێن‌و بێ كاریگه‌ر ده‌كرێن!
میدیایی حزبیی‌و سێبه‌ره‌كانیان زادەی فکرێکی چەقبەستون، فکرێک شادەماری گوزەران‌و مانه‌وه‌یان، به‌رژه‌وه‌ندی‌و پارەی حزب‌و سەرکردەكانیانه، فکرێک کەرەسەکانی لەلایەن نوخبەیەکی هەڵبژاردەی چاوو دەست بەستراوو کۆیلەی بەرژەوەندیخواز خۆشە دەکرێت.
هه‌رچه‌ند میدیای حزب‌و سێبه‌ره‌كانی خۆی جوان بنوێنێت‌و تازه‌ترین‌و پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێنێت، به‌ڵام پابه‌نده به‌زیهنییه‌تێكی داخراو‌و بەسەرچوی ناشرین، ئێتیکی كاركردنیانی ئه‌م دامه‌زراوانه بەسات‌و کات دەگۆڕێت، مەزاجی سەرکردەو بەرژەوەندی نوخبەیه‌كی هەڵبژاردەی حزب ئاڕاستەیان دەكات، نه‌ك بنه‌ماو پێوه‌ره میدیاییه‌كان...