یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان: حیزبێك بێ نیشتیمانی سیاسیی
ئاراس فەتاح
2019-05-29   3574
پارتی سه‌رده‌مانێك هێزێكی نه‌یاری مێژوویی هه‌بوو كه ساڵانێكه هێنده‌ی ده‌یه‌وێت له‌و بچێت، ئه‌وه‌نده‌ش له‌وه كه‌وتووه خۆی بێت. ئه‌و هێزه‌ش یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه. یه‌كێتی بووه به هێزێك كه هیچ شوناسێكی سیاسیی و فیكریی نه‌ماوه. ئه‌م حیزبه ساڵانێكه وێنه‌ی حه‌قیقی خۆی له‌ده‌ستداوه و به سێبه‌ره‌كه‌ی ده‌ژیی، سێبه‌رێك كه خۆی لێبووه به ئۆرجیناڵ. یه‌كێتی له سه‌رده‌می رێككه‌وتنی ستراتیژییه‌وه جگه له به‌شدارییكردنێكی ئه‌كتیڤ له به‌رهه‌مهێنانی مۆدێڵی پارتی بۆ سیسته‌مه ئابووریی و سیاسییه سوڵتانییه‌كه‌ی كه پرنسیپی سه‌رمایه‌داریی چه‌ته‌گه‌ریی بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی، خاوه‌ن هیچ دیدگایه‌كی ئابووریی سیاسیی تر نییه.
یه‌كێتی له حیزبێكی جه‌ماوه‌رییه‌وه كه ساڵانێكی دوورودرێژ مێژووی خه‌باتی سیاسیی نوێی گه‌لی كوردستانی ده‌نوسییه‌وه، بووه به چه‌ندین نووسینگه‌ی شه‌خسیی چه‌ند باوكێكی سیاسیی كه وه‌زیفه و كاری سه‌ره‌كییان بووه به دۆزینه‌وه‌ی پۆست و پێگه‌ی سیاسیی و ئابووریی بۆ منداڵه‌كانیان. زه‌مانه‌تكردنی ئه‌م مۆدێله‌ش له كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه بۆ نه‌وه تازه‌كانی ئه‌م حیزبه، به‌ته‌نها له‌ڕێگای به‌شداریكردنیانه‌وه ده‌كرێت له ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی سیسته‌مه سوڵتانییه‌كه‌ی پارتیی. له‌دوای له‌ده‌ستدانی شوناسی خۆی و لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی بێتامی پارتیی، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت خه‌می سیاسیی و پڕۆژه‌ی نیشتیمانیی بۆ باشتركردن و دابینكردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم، له فه‌رهه‌نگی سیاسه‌تی یه‌كێتییدا بوونی نه‌ماوه.
یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا له قه‌له‌ڕه‌شێك ده‌چێت كه رۆشتنی سیاسیی خۆی بیرچووه‌ته‌وه، چونكه نه توانی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ڕێبكات و په‌یمانی ده‌باشان جێبه‌جێبكات و نه توانییشی هاوتای هه‌یمه‌نه‌ی پارتی ڕێبكات و ببێته ركابه‌رێكی سیاسیی راسته‌قینه. یه‌كێتی سه‌رده‌مانێكه له به‌به‌غایه‌كی سیاسیی ده‌چێت كه زمانی قسه‌كردنی خۆی بیرچووه‌ته‌وه. هه‌ركاتێكیش قسه‌بكات لاسایی پانتۆمیمانه‌ی ئه‌و هێزه ده‌كاته‌وه كه به‌لایه‌وه مه‌به‌سته هاوپه‌یمانیی له‌ته‌كدا بكات. ساڵانێكه ئه‌م حیزبه بووه به قه‌فه‌سێكی سیاسیی گه‌وره كه تیایدا هه‌ر باڵنده‌یه‌ك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریی و ته‌كه‌تولییه‌كانی خۆی له ئاوازێك ده‌خوێنێت. له‌م دۆخه‌شدا گه‌ر ده‌نگێكی ناڕه‌زایه‌تیشی به‌رامبه‌ر به هه‌یمه‌نه‌ی پارتیی تێدابێت، وونده‌بێت، چونكه ته‌نها گوێت له ژاوه‌ژاوێكی گه‌وره‌یه.
یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان له‌مڕۆدا به‌ته‌نها حیزبێك نییه كه ئاوێنه‌ی نیشتیمانی سیاسیی نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی شوناسی خۆی تێدا ببینێت، به‌ڵكو ئاوێنه‌یه‌كی شكاوه كه هه‌ر به‌ره‌یه‌ك پارچه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان كه ته‌ماشای پارچه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له‌جیاتی ڕه‌نگی سه‌وز ڕه‌نگی زه‌رد ده‌بینن.