ئه‌م گرێیه ده‌تکوژێت..
عه‌لی حه‌مه ساڵح
2019-07-21   2079
- له‌دوێنێوه چاوه‌ڕێبووم ئه‌وانه‌ی له‌شاخ و له‌شار له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا بوون و له مهوقیفهکانیشدا مه‌لابه‌ختیاریان ناسیوه‌و له‌سه‌رده‌می گۆڕانیش هه‌م کاک نه‌وشیروان و هه‌م خه‌ڵکی دیکه‌شیان باش ناسیوه، به‌ده‌نگ بێن، ئاوێنه‌یه‌ک بده‌ن به‌ده‌ستیه‌وه‌و بڵێن: تۆ ئه‌مه‌ی!!
من تا به ڕۆح زیندووبم، به‌رگری له ڕۆح و جوامێری کاک نه‌وشیروان ده‌که‌م.
- یه‌کێک به‌ده‌ست و ده‌می خۆی، ئیعتراف له‌سه‌ر هاوڕێ و ڕێکخستنه‌کانی خۆی بکات له شاخ، ئازای ده‌وێت بێت و باسی که‌سانی دیکه بکات.
-ئه‌وه‌ی ئێستاش باسی گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانکاری و میلیشیا گه‌ری حیزبی ده‌که‌یت، وانه‌یه‌که نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یوته‌وه‌و ئێوه دژی ئه‌م مامۆستا بوون.
- جیاوازیه‌که ئه‌مه‌یه...
پارتی و یه‌کێتی له ئه‌و په‌ڕی هێزدا بوون، هه‌موو جومگه‌کانی حوکمڕانی له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ کۆمار به هێزی چه‌کدارو ئابوری وڵات و ڕێکخستنێکی حیزبی و ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر کاریزمای نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌وه‌ستانه‌وه‌و ساخته‌کاریان لێده‌کرد، هاوڕێکانیان نانبڕاودهکردو هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد، که هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی لاوازی ئه‌وان به هێزی کاک نه‌وشیروان بوو، به‌ڵام ئه‌م کاکه‌ش به نوزه نوزو بۆڵه بۆڵ و له‌گۆشه‌ی ماڵه‌که‌یه‌وه توانای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی منداڵی به‌رپرسه‌کانی نیه‌و دێت باسی کاک نه‌وشیروان ده‌کات.
- ئه‌وانه‌ی که نازانن چیان ده‌وێت، نازانن توانایان چه‌نده، له‌بری پرۆژه‌ی به‌دیل، دێن بێ ڕووئیای خۆیان به دروستکردنی تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵکی دیکه ده‌شارنه‌وه، نه‌ک ناتوانن هیچ پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، به‌ڵکو لاوازی خۆیان پیشانده‌ده‌ن.
- که کاکی ڕه‌حمه‌تی له ژیاندا نه‌ماوه، ڕێگا به خۆم ناده‌م ئه‌و چیرۆکه بگێڕمه‌وه که مه‌لابه‌ختیارو هێرۆخان له گه‌رمه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا هاتنه لای کاک نه‌وشیروان چیان وت و ئه‌م چی وت؟
هیچ پێویستیش نیه که‌س خۆی بکات به پاڵه‌وان بڵێت: ئێمه نه‌مان هێشت په‌لاماری گرده‌که بدرێت.
ئه‌وه کاک نه‌وشیروان خۆی بوو، به ته‌له‌فون وه‌ڵامی دانه‌وه که داوای داخستنی ته‌له‌فزیۆنه‌که ده‌کراو. ئه‌وه‌ی پێویست بوو خۆی وتی.( پێویست بێت ورده‌کاری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش باس ده‌که‌ین).
- ئه‌رێ به‌ڕاست کاک نه‌وشیروان چوو بۆ ماڵ ئه‌م براده‌ره یان ئه‌و هات بۆ ماڵی کاک نه‌وشیروان، کێ داوای له کێ هه‌بوو؟
که‌واته: کێ له واقعه‌که ده‌ترسا...
کاک نه‌وشیروان مرۆڤی سه‌ده بوو، شۆڕشگێڕێکی ژیر، ژیرێکی ئازابوو، مێژوو نووس و لێکۆڵه‌رێکی گه‌وره‌بوو، زمان‌زان و شارازایه‌کی سیاسی و یاسای و ئابوری و جوگرافی بوو، ئه‌و شاره‌زای خاک و خه‌ڵک و گوڵ و دڕکی کوردستان بوو، ئه‌و ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین و ڕابه‌ری گۆڕانکاری بوو..
ئه‌وانه‌شی که گرێی کاکی ڕه‌حمه‌تیان هه‌یه بابچنه به‌ر ئاوێنه‌و بڵێن: ئه‌ی ئێمه چین؟