دروستبوونی باندی مافیا بۆ سه‌رانه‌

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2019-06-07     1172
دروستبوونی باندی مافیا بۆ سه‌رانه‌

ئه‌م قسه‌ ڕاسته‌، به‌ڵام هه‌ر سلێمانی نیه‌

چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی و کوڕی به‌رپرس، له‌هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک کۆمپانیای ئه‌منیان داناوه‌، مۆڵه‌تی ئه‌م کۆمپانیانه‌ش جگه‌ له‌ ئه‌وان به‌که‌س نادرێت. 

ته‌نیا مۆڵه‌تی کۆمپانیایه‌ک ئه‌گر بیکڕیته‌وه‌ دوو ملیۆن دۆلاره‌؟ مۆڵه‌تێک دوو ملیۆن دۆلار!!! 

ئه‌م کۆمپانیانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌نده‌ڵی و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن، له‌ ئاینده‌شدا وه‌ک باندی مافیاو چه‌کداری لێدێت. 

-تۆ ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌کت هه‌بێت و پێویستت به‌ ١٠ پاسه‌وان بێت، به‌ ئیجباری ده‌بێت بچیت لای ئه‌م کۆمپانیایه‌ بیانگریت و بۆ هه‌ریه‌که‌یان بڕه‌ پاره‌یه‌کی زۆرت لێده‌سێنێت و به‌شێکی که‌می ده‌داته‌ پاسه‌وانه‌که‌. 

-ئێستا زۆرێکیان به‌نیازن به‌ ئیجباری له‌ بازاڕو خاوه‌ندوکانه‌کان و ناوچه‌کانی پیشه‌سازی به‌ ئیجباری له‌هه‌ر دوکانێک ٢٥ هه‌زار وه‌ربگرن. له‌ ئاینده‌شدا زۆر شوێنی دیکه‌ ناچاربکه‌ن بۆ ئه‌م به‌ناو پاسه‌وانیه‌( سه‌رانه‌). 

-ئه‌م کۆمپانیا ئه‌منیه‌ سه‌رده‌کێشێت بۆ دروستبوونی باتدی مافیا، کاتێک که‌سێک ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سه‌دان که‌سدا هه‌یه‌و کارمه‌ندی ئه‌منی ئه‌ون. 

-خولی پێشوو هه‌وڵێکماندا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ شکستی هێنا، نزیکه‌ی ١٢٠ که‌س له‌ پشتی ئه‌م کۆمپانیایه‌ن، هه‌موو ڕێگایه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر دژی ئه‌وانه‌ی که‌ ڕێگا له‌م کاره‌یان بگرێت. 

-له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌کین بۆ پاسه‌وانی که‌ به‌شێکی گرنگی ئه‌مه‌یه‌، ئه‌م پرۆژه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و سه‌رانه‌ش ده‌بڕێت. 

ئه‌م پرۆژه‌ نه‌یارو دوژمنی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ئه‌م پرۆژه‌ سه‌ربگرێت هه‌نگاوی دیکه‌ی چاکسازی ئاسانتر ده‌بێت. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×