ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی پشکی هه‌رێم

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2019-01-25     1081

د.فازڵ نه‌بی بۆ خه‌ڵک بێ ئومێد ده‌کات؟

د.فازڵ نه‌بی، بریکاری پێشوی وه‌زیری دارایی حکومه‌تی عێراق، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌درێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نایه‌ت..  ئه‌م قسه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دروست نیه‌. 

کۆی پشکی هه‌رێمی کوردستان ١٠ ترلیۆن ٥٩٩ ملیار دیناره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستکردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت. 
ئه‌گه‌ر ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ ڕاده‌ستنه‌کرێت، به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و بڕه‌ له‌پشکی کورد ده‌بڕدرێت، که‌ ٦ترلیۆن ٤٨ ملیار دیناره‌. به‌مه‌ش ٤ ترلیۆن و ٥٥١ ملیار دینار به‌بێ ڕاده‌ستکردنی هیچ بڕه‌ نه‌وتێک دێت بۆ هه‌رێمی کوردستان. 

ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و ناوخۆدا به‌شی موچه‌ به‌بێ پاشه‌که‌وت ده‌کات. 
من به‌ درێژایی مانگی ڕابردوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌ کورده‌کانی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌یوه‌ندی بووم، ده‌زانم چ هه‌وڵێکیانداوه‌. 
ئه‌گه‌ر ئه‌و جوهده‌ نه‌بوایه‌، ئه‌م ئه‌نجامه‌ نه‌ده‌بوو.

هه‌رێمی کوردستان چی بکات؟ 
ئه‌گه‌ر ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌که‌ هه‌رێمی کوردستان خۆی بیفرۆشێت، نزیکه‌ی ٤ ترلیۆن داهاتیه‌تی، ئه‌گه‌ر بدرێته‌ به‌غدا ٦ترلیۆن و ٤٨ ملیار دینار ده‌ستده‌که‌وێت. 
هه‌رێمی کوردستان ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستبکات کۆی موچه‌و پاره‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ دابینده‌بێت، ١٨٠ هه‌زار به‌رمیلیش ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ مافی کۆمپانیای نه‌وت و خه‌رجی و پێداویستی حکومه‌ت، جگه‌له‌ داهاتی ناوخۆ که‌ ١٥٠ ملیار دیناره‌. 
بۆیه‌ پلان و ئیراده‌ هه‌بێت، پاشه‌که‌وت نامێنێت و بوژانه‌وه‌ی ئابوری روده‌دات، قوبوڵکردنی پاشه‌که‌وتیش تاوانه‌. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×