سەرەکی
هەواڵ
کوردستان
عێراق
جیهان
راپۆرت
بیروڕا
کولتوور
ئابوری
تەندروستی
مەڵتیمیدیا
دەربارە
|
پەیوەندی
|
ئاوێنە رۆژنامەی منە
دیموکراسیەتو ژیانی ڕۆژانە
مهریوان وریا قانع
2019-01-08
 
1694
بەدرێژایی مێژوو دیموکراسیەت زۆر دوژمنی ھەبووە، لەئەرستۆکراتو پادشاو جەنەڕاڵەکانی سوپاوە بیگرە، بۆ ئەو نووسەرو ڕۆشنبیرو خوێندەوارانەی گاڵتەیان بەکۆمەڵگا دێتو خەڵک وەک حەشامەتێک لەگەمژەو نەزانو بێمێشک مامەڵەدەکەن.
ھەموو ئەوانەش کە بەناوی ڕۆحانیەت و بەناوی ئامانج و مەبەستی مەزن و پیرۆزەوە گاڵتەیان بە ژیانی ڕۆژانە و بە ئامادەگیی مرۆڤ لەناو سیاقە کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و فەرھەنگییەکانی ئەو ژیانە، دێت.
دیموکراسیەت ھەم دوژمنی خوێندەوار و ھەم دوژمنی نەخوێندەواری ھەیە. بەڵام یەکێک لە خاڵە ھەرە پۆزەتیڤ و بەھێزەکانی سیستمی دیموکراسی لەوەدایە کە ژیانی ڕۆژانەی تاکەکەس و گروپ و کۆمەڵگا زۆر بە جدی وەردەگرێت. ئەو سیستمە سیاسیی و کۆمەڵایەتییە کە کێشە و ململانێ و چاوەڕوانیی و ئەگەرە باش و بەدەکانی ناو ئەو ژیانە وەک مەسەلەی سەرەکیی و بنەڕەتیی مامەڵەدەکات و لەسەر دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی ھاوبەش بۆ ئەو گشتە ئاڵۆزە کاردەکات.
دیموکراسیەت سیستمێک نییە بەدوای وەڵامدانەوەی ”پرسیارە ئەبەدیی“ و”قووڵ“ و ”گەورەکان“ی مرۆڤەوە بێت، یان ھەڵگریی ”خەیاڵێکی میتافیزیکیی“ ئەبستراکت بێت و بەدوای ”کردەی گەورە“ و ”ڕوودوی پاڵەوانانە“ و ”ژێرەوژوورکردنەوە“ گەورەکانی کۆمەڵگا و مێژووەوە بێت. بکەرەکانیشی ڕۆحانییەکان و نوخبە فیکریی و ئەدەبییەکان نییە، بەڵکو خەڵکی سادە و مرۆڤە ئاساییەکانی ناو کۆمەڵگان.
بۆیە ھەموو ئەوانەی بە زمانی ”ئەبەدیەت“ و ”دیوە قووڵە“کانی ژیان و ”بەھا نەمرەکان“ەوە ئەدوێن و قسەدەکەن، ئەوانەی خەریکی وێناکردنی کەون و مرۆڤن بە ڕۆحێکی ئەبستراکت و نارسیستیانەوە، ئەوانەی ڕقێکی گەورەیان لە خەڵکی ئاسایی ناو ژیانی ڕۆژانەیە و بەدبینییەکی گەورەیان بەرامبەر بە ململانێ ڕۆتینیی و ڕۆژانەییەکانی نێوان تاکەکەس و گروپەکان ھەیە، ئەوانە زۆرجار دیموکراسیەت بە گەمژەیی سیاسیی و مێژوویی دەزانن. دیموکراسیەت نووقسانی گەورە و جدیی ھەیە، بەڵام نووقسانییەک کە ھەر لەناو ژیانی ڕۆژانە خۆیدا چارەسەردەکرێت، نەک لە ناو گەڕان بەدوای ئەبەدیەت و ڕۆحانیەتدا.
دوژمنی ژمارە یەکی دیموکراسیەت ئەوانەن لەباتی بیرکردنەوە لە بوونی ”ماڵێک لەناو واقیع“دا بیر لە دروستکردنی ”ماڵێکی میتافیزیکیی و ڕۆحانی“ لە ڕووبەرێکی ئەبستراکت و بان مێژوویدا دەکەنەوە، لە شوێنێکدا لە دەرەوەی واقیع و لەودیوی ململانێکانی ناو ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم ھێزە نادیموکراسانە پێیان وایە ئەرکی فیکر و بیرکردنەوە دەکەوێتە دەرەوەی بیرکردنەوە لەو کێشە و مەسەلانەوە کە ژیانی ڕۆژانە دروستیاندەکات. نەک ھەر ئەمە، بەڵکو ئەم فۆرمە لە بیرکردنەوە و بەرخورد وەک تەعەداکردنە سەر ماڵە ڕۆحانیی و میتافیزکیی و ئەبستراکتەکانی ناو ”وجود“ و وەک تەعەداکردنە سەر مانا ”قوول“ و ”نەمر“ەکانی مرۆڤبوون، تەماشادەکەن. ئەمانە پێیان وایە ھەمیشە سەتحێکی تر ھەیە کە باڵاتر و مەزنترە لەوەی کە لەناو مێژوودا لە فۆرمی واقیع و ژیانی ڕۆژانەدا ئامادەیە، ئەو ”سەتحە مەزنە“ ھەرچییەک بێت سەتحی ژیانی ڕۆژانە و واقیعی بەرجەستەی ژیانی تاکەکەس و گروپەکان نییە.
وتاری زیاتر
1
ئیسرائیل و حیزبوڵا و لوبنان
2
ئیسرائیل و حیزبوڵا و لوبنان
3
چەند زەحمەتە ببین بەئینسان
4
دوای ئەم ھەموو کوشتنە.. ڕوو لە کام ئاسمان بکەین؟
5
ئەوروپاو کۆرۆنا... کوردستانو کۆرۆنا
6
لەسێبەری ڕوداوەکانی سلێمانی دا
7
دەربارەی دۆخی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
8
قۆناغی بەتەختە و بلۆکبوون
9
خورافەتی دادگای ئازاد و ئەفسانەکانی تر...
10
بزوتنەوەی گۆڕان
11
کاتێک سیاسیەکان وەک شاعیرەکان قسەدەکەن
12
کاتێک نایانەوێت تێبگەن... کاتێک ناتوانن تێبگەن
13
لە خۆپیشاندانەوە بۆ ڕاپەڕین: دۆخی ئەمڕۆکەی ھەرێم
14
جیھادی ”مرۆڤە زیادەکان“
15
وێنەکان چیمان پێدەڵێن؟
16
کام سیستمی ئابوریی سیاسیی لە ھەرێمدا؟
17
ئەخلاقیاتی گاڵتەکردن بەژیانی مرۆڤ
18
پارتی: ھێزێک بێھیچ حەرامێکی سیاسیی
19
کاتێک تەلەفیزیۆنێک ئارامیی وڵاتێک تێکئەدات..!!!
20
لە پەراوێزی پرۆژە یاسای ”ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی“دا: بێدەنگیی یان پیسدەنگیی؟
21
خۆزگەخواستن بەداگیرکەران: لەچاوەڕوانیی بەربەرییەکاندا
22
شێرکۆ بێکەسو کوردبوون
23
لە ”گرێی خۆ بەکەم زانین“ەوە بۆ ”ڕقبونەوە لەخود“
24
قەرزکردنی چاوەکانی بەعس و ئەتاتورک و خومەینی: خودنەفرەتیی و ڕقی کورد لە خۆی
25
بۆ زارای محەمەدی: سوپاس بۆ ژنێک کە بەمەرجەوە دەژیی
26
ڕقبوونەوە لە خود: ئەزموونی جولەکە
27
”ڕەخنە لەکورد“ یان ”نەفرەت لەکورد“؟
28
چەند سەرنجێک لەسەر مەسەلەی ”ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێم“
29
ھێرشی تورکیا بۆسەر کورد: کە وەک کورد پەلاماردرایت پێویستە وەک کود بەرگریی لەخۆت بکەیت
30
دەسەڵاتدارێتی بەھێز کامەیە؟
31
ڕۆژی یادکردنەوەی تاوانێکی گەورە، ڕۆژی یادکردنەوەی سەردەشت عوسمان
32
کرۆناو تەنھاییو پێکەوەبون
33
زینوی وەرتێ وەک خاڵێکی تازە بۆ جەنگ
34
چەند سەرنجێک لەسەر ماناکانی ماڵ لەمڕۆدا
35
دیسانەوە دەوڵەت... دیسانەوە ڕۆڵی دەوڵەت
36
کام دونیا دوای ئەم ڤایرۆسە؟
37
نوێژی جەماعەت یان نوێژی نمایشکردنی دەسەڵاتێکی دینیی نوێ؟
38
کاتێک پیاوانی دین دەبن بەتاوانبار
39
مەلا ھەڵۆکان: مۆدێلێکی تازە لە پیاوانی دین
40
تاوانێک بۆ ھەموومان
41
جەنگ یان ناجەنگ
42
جارێکی تر ”نان و ئازادیی و کەرامەت“
43
ئەردۆگانو ترەمپو دەرکەوتنی ئێمە لەجیھاندا
44
سێ سەرنج لەسەر قسەکانی عەلی قەرەداخی
45
چی لە عێراقدا ڕووئەدات؟
46
ژنکوشتن و ژینگەیەکی ئەخلاقیی نەخۆش
47
نیقابو بەوەھابیکردنی دینداریی
48
نیقابو سەلەفیەت: جل وەک رەمز؟
49
سەبارەت بەنیقابو خۆپۆشین
50
یەکەم شکانی ڕاستەقینەی ئەردۆگان
51
سەردەمی کۆتاییھاتنی ئەخلاق: دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر منداڵان
52
واقیعی تەزویرکراو
53
ههمو پارەیەک دیارنامێنێت: پارەی موچەی نێردراویش لەبەغداوە
54
خێڵ یاخود پرۆسەی بەخێڵکردنەوە؟
55
کاتێک بەدڕەوشتیی ھەموو سنوورێک دەبەزێنێت، سایتی وشە وەک نموونەیەکی نوێ
56
لەیادی ڕاپەڕیندا: مێژو وەک کابوس
57
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: کام یەکێتیی؟ کام نیشتیمانیی؟
58
”دیل گۆڕکێ“کەی نێوان پارتیو یەکێتی
59
کوشتنی سەدام و ڕزگارکردنی سەدامیزم
60
چی لەپشتی توندتوتیژیی دژ بەژنانەوەیە لەمڕۆکەی دونیای ئێمەدا؟
61
پاریسو یاخیگەرە تازەکانی
زۆرترین بینراو
پیاوەکانی "جۆلانی" کێن؟
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندەکەی ئەمریکاو ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکرێت
زێلینسکی دانی بەشکستی خۆیدا نا
جۆلانی: بەوەی لە سوریا كردمان پڕۆژەی ئێرانمان لە ناوچەكە 40 ساڵ بردە دواوە
ئەنەکەسە وەڵامی دەستپێشخەریەکی مەزڵوم عەبدی ناداتەوە
کەشناسی: باران و بەفر بەردەوام دەبێت
مەزڵوم كۆبانێ: لێدوانەكانی ئەحمەد شەرع بەرامبەر بە کورد و گەلی سوریا ئەرێنین
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
نرخی بەنزین 50 دینار دابەزی
بژاردەی ئاوێنە
ئەنەکەسە وەڵامی دەستپێشخەریەکی مەزڵوم عەبدی ناداتەوە
ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە
پیاوەکانی "جۆلانی" کێن؟
لە ٢٥ ی مانگەوە عێراق سەرجەم خەرجییەکانی رادەگرێت
لە هێرشێكی توركیادا دو رۆژنامەنوس لە كۆبانێ شەهیدبون
×