سیڤیی وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بڵاوکرایه‌وه‌
  2019-07-10       2452       

ئەمڕۆ حکومەتی نوێی کوردستان متمانە لە پەرلەمان وەردەگرێت، سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەم مەسروور بارزانییە، قوباد تاڵەبانیش جێگرە، ئەوان و 21 وەزیر ئەمڕۆ دوای دەنگدان لەسەریان، سوێندی یاسایی دەخۆن.


ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەمە 10ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی کوردستان متمانە بە حکوومەتێکی تازەی هەرێم دەدات کە پێکدێت لە سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و 21 وەزیری بەربژێرکراوە بە پێی ئیستحقاقی ئینتخابی و ڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکوومەت.


وەزیری سامانە سرووشتییەکان کە لە پشکی پارتییە، هێشتا دیارینەکراوە. ڤالا فەرید سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکات و لە سبەیەوەش خۆی وەکو وەزیری هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو حکوومەت، رێواز فایق دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان.

سیڤیی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و بەربژێرانی وەزارەتەکانی کابینەی نوێ:

 

مەسروور مەسعوود مستەفا بارزانی

لەدایکبووی ساڵی 1969ـیە
ساڵی 1985 بووەتە پێشمەرگە
خوێندنی دواناوەندی لە ئێران تەواوکردووە
بەکالۆریۆسی لە زانکۆی واشنتن بەدەستهێناوە
لە 2005 رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی دامەزراندووە
لە 1999 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی
ساڵی 2012 بووەتە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش
زمانەکانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت
راسپێردراوە بۆ سەرۆکوەزیرانی کابینەی نۆیەم

 

قوباد تاڵەبانی

كوڕی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراقە
لە دایكبووی 21ـی تەممووزی ساڵی 1977ـە
لە زانكۆی كینگستۆن لە بەریتانیا  خوێندوویەتی
بروانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاریی میكانیك هەیە
ساڵی 2004 بووەتە نوێنەری یەكێتی لە واشنتن
ساڵی 2012 بووەتە سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
ساڵی 2014 بووەتە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەربژێری یەکێتییە بۆ جێگری سەرۆکوەزیران

 

کوێستان محەممەد
بەربژێر بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
ساڵی 1965 لە سلێمانی لەدایکبووە
بەکالۆریۆسی لە ماتماتیک هەیە
خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە
ساڵانی 2005 بۆ 2013 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە
ئەندامى جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕانە

 

کەمال موسلیم سەعید قەرەنی
بەربژێر بۆ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی
لە ساڵی 1967 لە هەولێر لەدایکبووە
بڕوانامەی لە بواری یاسا و جیۆلۆجیدا هەیە 
خێزاندارە و خاوەنی کوڕێک و دوو کچە 
لە کابینەی هەشتەم وەزیری ئەوقاف بووە

 

ئاوات شێخ جەناب
بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری
لە ساڵی 1958 لە سلێمانی لەدایکبووە
ساڵی 2003 کۆلێژی یاسای تەواوکردووە
خێزاندارە و خاوەنی سێ کوڕە
قایمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی بووە
ساڵی 1998 بووەتە بریکاری وەزیری گواستنەوە
رێکخەری ژووری کارگێڕی و دارایی بزووتنەوەی گۆڕان بووە
ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانە

 

بێگەرد دڵشاد شوکروڵڵا تاڵەبانی
بەربژێر بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
لە ساڵی 1978 لە دووکان لەدایکبووە
خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە
بەکالۆریۆسی لە زانستی بایۆلۆجیدا هەیە
لە پێنجەم خولی پەرلەمان سکرتێری پەرلەمان بووە

 

محەممەد سەعید عەلی
بەربژێرە بۆ وەزیری رۆشنبیری
لە ساڵی 1962 لە هەورامان لەدایکبووە
چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی چاپکراوی هەن
بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی بووە
ساڵی 2012 کراوە بە بەرپرسی مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون
لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی

 

دارا رەشید مەحموود
بەربژێرە بۆ وەزیری پلاندان
ساڵی 1976 لەدایکبووە
خوێندنی باڵای لە زانکۆی هەولێری پزیشکی تەواوکردووە
لە ساڵی 2017 بووە بە پزیشکی راوێژکار

 

ئارام محەممەد قادر ئەمین
بەربژێرە بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
لە ساڵی 1972 لەدایکبووە
بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبیات هەیە
جێگری بەرپرسی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی بووە

 

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا
بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری کاروباری پێشمەرگە
بەکالۆریۆسی لە یاسا و زانستە رامیارییەکاندا هەیە
لە ساڵی 2008ـەوە سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی بووە
لە ساڵی 1993 بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی بووە 
لە ساڵی 1994 تاوەکو 1997 بەرپرسی مەڵبەندی شارەزوور بووە

 

خالید سەلام سەعید شوانی
بەربژێرە بۆ وەزیری هەرێم
ساڵی 1975 لە کەرکووک لە دایکبووە
ماستەری لە یاسا هەیە
خوێندکاری دکتۆرایە لە یاسا
دوو خول ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە
سەرۆکی لیژنەی یاسایی بووە لە پەرلەمانی عێراق
ساڵی 2014 کراوەتە راوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری عێراق

 


کەمال محەممەد ساڵح خەلیل

بەربژێر بۆ وەزیری کارەبا
لەدایکبووی 1967
بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کارەبادا هەیە
ساڵی 2000 بەرپرسی بەدواداچوونی پرۆژەکان بووە
لە ساڵی 2010 بووەتە بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک 

 

دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح
بەربژێر بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە
لە ساڵی 1973 لە سلێمانی لەدایکبووە
خێزاندارە و خاوەنی کوڕ و کچێکە
دەرچووی بەشی شارستانییە لە زانکۆی سەڵاحەدین
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی بووە
ساڵی 2007 بووەتە لێپرسراوی پرۆژەکانی سلێمانی

 

ساسان عەونی
بەربژێر بۆ پۆستی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
لەدایکبووی 1970
خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە
بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری شارستانی هەیە
ماستەری لە کارگێڕیی کار و ئابووری هەیە
لە 1993 بۆ 1998 سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە
بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی بووە
ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە

 

ئالان حەمەسەعید ساڵح
بەربژێر بۆ وەزیری پەروەردە
لەدایکبووی ساڵی1981
خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە
ماستەری لە زانستە سیاسییەکاندا هەیە
مامۆستا بووە لە زانکۆی هەڵەبجە
بەرپرسی لقی 21ـی پارتییە لە سلێمانی

 

سامان بەرزنجی
بەربژێر بۆ وەزیری تەندروستی
لە دایکبووی 1978
خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ
دکتۆرای لە تەندروستیی کۆمەڵ هەیە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بووە

 

 ڤاڵا فەرید
بەربژێر بۆ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان
لەدایکبووی 1976
دکتۆرا لە یاسای گشتی هەیە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە
ئێستا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە
مامۆستا بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین

 

پشتیوان سادق
بەربژێر بۆ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی
لەدایکبووی 1969ـیە
دکتۆرای لە یاسا هەیە
لە کابینەی هەشت وەزیری پەروەردە بووە
بەوەکالەت وەزیری ئەوقاف بووە
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتییە

 

ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح
بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
لە ساڵی 1984 لەدایکبووە
قوتابیی دکتۆرایە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
ماستەری هەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
سەرۆکی هاوپەیمانی یەکێتیی نەتەوەییە

 

رێبەر ئەحمەد خالید
بەربژێر بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ
لە ساڵی 1968 لەدایکبووە
ماستەری لە بواری ئاسایشی نیشتمانی بەدەستهێناوە
بەڕێوەبەری شیکردنەوەی هەواڵگری بووە لە ئاژانسی پاراستن
زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی دەزانێت

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×