هەڵمەتی لەناوبردنی سەگ لەکەلار بەردەوامە، دوای ئەوەی قایمقامیەتی قەزای کەلار ڕایگەیاند لەهه‌ڵمه‌تێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار كه بۆ ماوه‌ی بۆ 15 ڕۆژی خایاند له ده‌وروبه‌ری سه‌ربرینخانه‌ی كه‌لار و زانكۆی گه‌رمیان و ناوشار و گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌لار و شوێنه گشتیه‌كان نزیكه‌ی 100 سه‌گی به‌ره‌ڵا له ناوبران، کاردانەوەی بەشێک لەهاوڵاتیان و چالاکانی بەدوای خۆیدا هێنا، هەر سەبارەت بەو بابەتە قایمقامیەتی قەزای کەلار دوای نیگەرانی چالاکان و هاوڵاتیان ڕونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە.
ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: لەڕونکردنەوەکەی قایمقامیەتدا هاتوە "هاوڵاتیانی كه‌لار دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌ناوبردنی نزیكه‌ی 100 سه‌گ له هه‌ندێك شوێنی وه‌كو سه‌ربرینخانه و زانكۆی گه‌رمیان و هه‌ندێ شوێنی گشتی كەلار دوای هۆشداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بوه له مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و سكاڵای هاوڵاتیان ئه‌و به‌رێزانه ئاگارده‌كه‌ینه‌وه كه وشه‌و ناڕه‌واو دور له ئه‌ته‌كێتی نووسین و هێرش كردنه‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان و قایمقامیه‌تی كه‌لار خزمه‌ت به كه‌س ناكات و باشتره مرۆڤ ڕه‌خنه‌و پێشنیار و داواكارییه‌كانی به قسه‌ی شیاو ئاراسته بكات بۆ ئه‌وه‌ی گوێی لێبگیرێت".
قایمقامیەتی قەزاکە لەڕونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە بەهه‌مو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین رێشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچیان كردوه.