پاش دەستگیر کردنی رۆژنامەنوس زریان محەمەد بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک سەبارەت بەقەرەباڵغی چاودێری بازرگانی سلێمانی، درەنگانێکی شەوی ٧ / ٤ ئازاد کرا.
ئاوێنە: زریان محەمەد لەپەیوەندییەکدا هەواڵی ئازاد کردنی بۆ ئاوێنە پشتڕاست کردەوە، پاش ئەوەی بانگ کرا بۆ ئاسایشو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرا، ئەو وتی "سوپاسی یەک بەیەکی هەمو ئەو بەڕیزانە دەکەم کە لەکاتی دەستگیرکردنمدا نیگەرانیو هاوخەمییان دەربڕیو رۆڵیان هەبو لەئازاد کردنمدا".
رۆژنامەنوس زریان محەمەد کە لەئاوێنەو راگەیاندنی ژووی بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی کار دەکاتو یەکێکە لەرۆژنامەنوسە فریلانسە دیارەکان، لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ڤیدیۆیی لەسایتی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەقەرەباڵغی چاودێری بازرگانی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئێوارەی ٧ / ٤ دەستگیر کرابو.