"ئەوەی لەشیلادزێ‌ رودەدات راپەرینە لەدژی سوپای دەوڵەتی تورك"
  2019-01-26       1926       

بەرپرسی پەیوەندییەكانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، حسێن كەركوكی رایدەگەیەنێت ئەوەی لەشیلادزێ‌ رودەدات راپەرینە لەدژی سوپای دەوڵەتی تورك، ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان وەك تەڤگەر بەتەواوی پشتیوانی لەنارەزایەتی‌و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لەدژی بونی بنكەی سەربازی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئاوێنە: حسێن كەركوكی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان "تەڤگەر" بە ئاوێنەی راگەیاند لەسەر روداوەكانی شیلادزێ‌‌و سوتاندنی بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە چەند كاتژمێری داهاتو تەڤگەری ئازادی راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات توركیا هەوڵدەدات بنكەی سەربازی‌و سیخوری لەهەرێمی كوردستان زیاد بكات، پێشی وایە بەردەوامی‌و فراوانبونی بۆردومانەكانی سوپای توركیا هۆكاری تەقینەوەی تورەیی هاوڵاتیانی كوردستانە.


ئاماژەبەوەش دەكات رێككەوتنێكی نهێنی لەنێوان دەوڵەتی توركیا‌و پارتی دیموركاتی كوردستان هەیە تا توركیا بنكە سەربازییەكانی فراوانتر بكاتەوە، باس لەوەش دەكات ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی كوردستان دروست بوە پەیوەندی بە بێدەنگی حكومەتی هەرێم‌و عێراقەوە هەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×