دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی "دوپشكەكە" ئاشكرادەكات
  2024-05-13       453       

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، گەورە قاچاخییەكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ كە بە "دوپشك" ناسراوە، لەسەر داوای ئینتەرپول، دوێنێ یەكشەممە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، پاش بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) بە فەرمانی دادوەر توانرا دوێنێ یەكشەممە 12/5/2024 گەورە قاچاخچییەکی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب. ک. م.) ناسراو بە (دوپشک) دەستگیربکات و ڕادەستی یاسا کرا.

دەزگای ئاسایش ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 5 لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2021 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×