بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی به‌غدادو هه‌ولێر بكات.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی "بغداد اليوم" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌م مانگه یاخود سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی داهاتو، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی به‌غداد بكات.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه، "به‌پێی ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوان تاران‌و به‌غداد، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆمار ده‌چێته به‌غدادو له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراقدا كۆده‌بێته‌وه، پاشان سه‌ردانی شوێنه ئایینییه‌كانی كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف ده‌كات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه شكردووه كه دوای ته‌واوبونی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ به‌غدادو كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف، سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمدا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تارانی كرد‌و به‌ڕه‌سمی بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.