ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ ئیمزاكرد.
ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، بڕيارى دا به هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌مو ڕێكاره ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سەرۆكایەتی هەرێم وتویەتی"به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته هۆى باشتربونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕوى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه و خزمه‌تى زياتر به خه‌ڵك و هاوڵاتييانى ده‌كات."