لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند، به‌شێك له یه‌كێتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئاوێنە: لاهور شێخ جه‌نگی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌كرد، كه به‌شێكی یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت قوباد تاڵه‌بانی، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
وتیشی: "یان ئه‌وه‌یه كاك بافڵ ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه نییه كه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئاگادار نه‌بێت، یان ئاگاداره‌و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن".
ناوبراو پێی وانه‌بوو هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا بكرێت و له‌و روه‌وه وتی، كۆمسیۆن له مانگی حه‌وت به‌سه‌ر ده‌چێت، له‌و باره‌وه وتی: "به ئه‌سته‌می ده‌زانم په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر كۆبوونه‌وه بكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن".