بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نایاب نین بەڵام باشن. دەشڵێت، پەیوەندی من لەگەڵ ئێران باشە بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش په‌یوه‌ندیم باشه.
ئاوێنە: بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له دیبه‌یتێكی په‌یمانگای (نیولاین) له واشنتۆن رایگەیاند، یه‌كێتی ئێستا زۆر جیاوازه له رابردو، یه‌كگرتوه، روانگه‌ی خۆی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری بكات.
ئەوەشی خستەڕو، خه‌ڵك له‌سەر بنەمای هه‌ڵبژاردنی رابردو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م رۆحیه‌ته‌ی یه‌كێتی یارمه‌تیمان ده‌دات له هه‌ڵبژاردنی داهاتو كورسی زیاتر بهێنین.
لە بارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی، سەرۆكی یەكێتی وتی"په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی و پارتی زۆر باش نین، په‌یوه‌ندیه‌كانمان زۆر نایاب نین، به‌ڵام باشن."
هەروەها لەبارەی ئێرانیش وتی"ئێمه 600 كیلۆمه‌تر سنورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، شه‌ش خاڵی سنوریمان هه‌یه كه به‌شێكیان له‌گه‌ڵ سلێمانیدان، وه‌كو سلێمانی سنورمان له‌گه‌ڵ توركیا نییه، ده‌بێت خه‌ڵك له‌مه تێبگه‌ن."
هەروەها وتیشی"به‌ڵێ په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ ئێران باشه له‌وانه‌یه خه‌ڵك به‌دڵیان نه‌بێت، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش په‌یوه‌ندیم باشه. ئێمه چه‌ندین جار بۆ ئێران و ئه‌مریكاش به‌سود بوین."