مەسعود بارزانی: تا دادگای فیدڕاڵی هەڵەکەی راست نەکاتەوە بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەین
  2024-04-25       475       

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەبێ راستکردنەوەی هەڵەکەی دادگای فیدڕاڵی و بەبێ بەشداریکردنی پێکهاتە ئاینی و نەتەوە کەمینەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەن.

ئاوێنە: بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  لەگەڵ پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) کۆبۆوە.

لە کۆبونەوەکە پاتریاك مارئاوای سێیەم سوپاسی مەسعود بارزانی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی لەسەر بڕیاری نادەستووریی دادگەی فیدڕاڵ بۆ نەهێشتنی كۆتایی پێكهاتەكان و ڕایگەیاند، هەڵوێستی مەسعود بارزانی نیشانەیە بۆ تێڕوانینێكی مرۆڤ دۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

هەر لەو کۆبونەوەیە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بە بێ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیەی دادگای فیدڕاڵی و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەن، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×