مالیكی: پێویستە خشتەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دابنرێت
  2024-04-04       169       

مالیكی رایگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق پێویستی بە دانانی خشتەیەكی كاتییە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی نیسانی ساڵی 2024 نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە راگەیندراوێكدارایگەیاند، “نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،  پێشوازی لە ئالێنا ڕۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق كرد، و لە میانی كۆبوونەوەكەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بەو پێشهاتانەی كە لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن".

بە گوێرەی راگەیندراوەكە مالیكی ئاماژەی بە “گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا و سود وەرگرتن لێی لە بوارە جیاجیاكاندا كرد و هیوای خۆی دەربڕی كە سەردانەكەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بەشداربێت لە بەهێزكردنی هاوبەشییەكە و كردنەوەی فراوانتر ئاسۆكانی هاوكاری، هەروەها چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و دانانی چوارچێوەیەكی كاتی بۆ تەواوكردنی ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریكا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری عێراق نوێ كردەوە و جەختی لە "بەردەوامی پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست بۆ عێراقییەكان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چوارچێوە ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات كردەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×