قەبزيی
  2024-03-30       439       

د. حه‌بیب مه‌حمود

ڕۆژووی ڕەمەزان ھەنێکجار ئەبێتە ھۆی قەبزيی و کێشەی کۆئەندامی ھەرس لەھەنێک لەڕۆژوەوانان بەتایبەتی ئەوانەی کە کێشەی قەبزیان ھەبووە پێش ڕەمەزان، زۆرجار بەھۆی ئەم قەبزیەوە دوچاری مایەسیری و قڵیشانی کۆم و خوێن بەربوون ئەبن بەھۆی تێپەڕبونی پیسایی و پاشماوەی خواردنی زۆر ڕەق بەناو ناوپۆشی کۆمدا.

 

گرنگترین ھۆکارەکانی قەبزی لە ڕەمەزاندا ئەمانەن:

١.گۆڕانکاری لەجۆری خواردن و ستایل و کاتی خواردن کە ھۆکارێکە بۆ گۆڕانکاری لە جوڵەی ڕیخۆڵەکان و بەتاڵکردنەوەی ڕیخۆڵەکان.

٢.کەمی ئاو خواردنەوە لە کاتی ڕۆژووبوندا کە ئەبێتە ھۆی وشک بوونەوە و ھۆکارێکە بۆ ڕەقبوونی پاشماوەی خۆراک و پیسایی.

٣.کەمبوونەوەی جوڵەو چالاکی ڕۆژانە، لە ڕەمەزاندا زۆربەی خەڵکی پشوو ئەدات یان لەماڵەوەن یان کاتەکان بە خەوتن بەسەر ئەبەن، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ قەبزی.

 

چی بکرێت بۆ خۆپاراستن لەقەبزی لە ڕەمەزاندا؟

١.خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی لە نێوان بەربانگ و پارشێودا.

٢.گرنگی بدرێت بەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە وەک سەوزەو میوە.

٣.ئەنجامدانی وەرزش و جوڵەو چالاکی بەردەوام.

٤.بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان بۆ ئاسانکاری شلبونەوەی پیسایی. 

٥.باشترە کە پارشێو بکرێت چونکە یارمەتیدەر ئەبێت بۆ ڕێگریکردن لەوشکبونەوە.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×