دەربارە کۆمپانیای ئاوێنه
كۆمپانیای ئاوێنه بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه، كۆمپانیایه‌كی سنوورداره له
بواری میدیا‌و بڵاوكردنه‌وه‌دا كارده‌كات. موڵكی كۆمه‌ڵێك وه‌ربه‌رهێنه، كه
ئامانج‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئاوێنه كۆی كردوونه‌ته‌وه، له‌پێش
هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه "كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ناتوانن
ئازاد بن، تا له‌ڕووی دارایی‌و ئابوورییه‌وه ئازاد نه‌بن له ده‌سه‌ڵات‌و
داموده‌زگا ره‌سمییه‌كان". لێره‌شه‌وه پرۆژه‌یه‌كه بۆ هاندانی
وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری میدیادا.
كۆمپانیای ئاوێنه كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات خزمه‌تگوزاریی زانین‌و به‌ئاگابوون پێشكه‌شی هاوڵاتیان بكات، به‌رهه‌مێك كه لای وه‌رگر (متلقی) نرخ‌و به‌های هه‌بێت‌و له‌بازاڕدا له‌رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ركه‌به‌ری هاوشێوه‌كانی بێت. به‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه پێویستیی هاوڵاتیی ئاسایی بۆ به‌ئاگابوون له جیهانی خۆی‌و ده‌وروبه‌ری پڕ بكاته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رده‌وامی‌و گه‌شه‌ی خۆی له رووی ئابووری‌و داراییه‌وه مسۆگه‌ر بكات.
ئاوێنه ده‌زگایه‌كی لیبراڵ دیموكراته، ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌شداری بكات له‌بنیاتنانی سیستمێكی دیموكرات‌و شه‌فاف‌و، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه له‌كوردستاندا. له‌و رووه‌شه‌وه كه مه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی كارابوونی سیستمی دیموكراسی، هێنانه كایه‌ی تاكه‌كه‌سی به‌ئاگا‌و هوشیاره، تاكه كه‌سێك كه به پشت به‌ستن به زانین‌و هوشیاری خۆی، گیان به به‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و دیموكراسیدا بكات‌و بیكاته به‌شداریكردنێكی راسته‌قینه له پرۆسه‌ی بڕیاردان‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، ئاوێنه ده‌یه‌وێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو‌و نیوتراڵ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانین‌و گه‌یاندنی زانیاری. ده‌یه‌وێت سه‌كۆیه‌ك بێت بۆ گه‌یاندنی پێشنیار‌و بیروڕا جیاوازه‌كان‌و ره‌گ داكوتانی كولتووری جیاوازی‌و یه‌كتری قبوڵكردن، له‌پێناوی هێنانه ئارای زه‌مینه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گرووپه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌جۆرێك كه مه‌نتیقی دیالۆگ‌و لێكتێگه‌یشتن، جێگه‌ی پێكدادان‌و توندوتیژی بگرێته‌وه.
ئاوێنه خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌ییه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌و جیهان. هه‌وڵ ده‌دات بڵندگۆی ئه‌و ده‌نگانه بێت كه له‌به‌ر بێ ده‌رفه‌تی، كه‌س نایان بیستێ. واته كه‌ناڵێك بێت بۆ به‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ناڵێكیان نییه ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕن. ده‌یه‌وێ سووچ‌و كه‌لێنه تاریكه‌كانی كۆمه‌ڵگه رووناك بكاته‌وه‌و له رووناكیدا قسه له‌سه‌ر كێشه، قه‌یران‌و بابه‌ته حه‌رامكراوه‌كان بكات.
ئاوێنه خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌ییه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌و جیهان. هه‌وڵ ده‌دات بڵندگۆی ئه‌و ده‌نگانه بێت كه له‌به‌ر بێ ده‌رفه‌تی، كه‌س نایان بیستێ. واته كه‌ناڵێك بێت بۆ به‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ناڵێكیان نییه ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕن. ده‌یه‌وێ سووچ‌و كه‌لێنه تاریكه‌كانی كۆمه‌ڵگه رووناك بكاته‌وه‌و له رووناكیدا قسه له‌سه‌ر كێشه، قه‌یران‌و بابه‌ته حه‌رامكراوه‌كان بكات.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، ئاوێنه په‌یڕه‌وی كردن له پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژنامه‌وانی‌و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی به بنه‌ما‌و بناغه‌ی كاری خۆی ده‌زانێت. هه‌وڵده‌دات به پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می رۆژنامه‌وانیی ته‌حقیقی‌و هاوسه‌نگ متمانه‌ی وه‌رگر (متلقی) به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌ركی سه‌رنووسه‌ر‌و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئاوێنه‌یه، رۆژنامه‌نووسان‌و پرۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه به‌پێی ئه‌و ئامانج‌و پرنسیپه گشتییانه ئاڕاسته بكه‌ن كه له‌سه‌ره‌وه باسكران.
|