چیرۆكیك هەیەدەیگڕینەوە

محەمەد نوری
  2021-12-27     644

گوایە ئیمامی شافیعی ئازارێك لەقاچیدا هەبوە بۆیە زۆرجار لەكاتی وانە وتنەوەدا قاچی راكێشاوە و قوتابیی و فەقییەكان لایان ئاسایی بووە.بەڵام جارێكیان پیاوێك دێتە مەجلیسەكەیانەوە لەبەر هەیبەتی پیاوەكە ئازارەكە دەخواتەوە بەڵام شەرم دەكات قاچی رابكێشێت ،تا پیاوە بەهەیبەتەكە قسە و پرسیار دەكات یەكسەر بۆ ئیمامی شافعیی دەردەكەوێت ئەمە چ پیاوێكە ؟لەشكڵدا هەیبەتدار لەناوڕۆك گرگن وبچووك ونەزان بۆیە یەكسەر قاچ رادەكێشێت .

كۆی ئەم چیرۆكە ئەوەیە هەندێك لەهەیبەتدارەكانی دەسەڵات و حزب و كۆمپانیاكان بەس كە دەمدەكەنەوە یەكسەر بۆت دەردەكەون چەندە بەتاڵ و بێ فەڕ و پەرپوتن .ئەمانە وا قسەدەكەن ئاخۆ بیركردنەوەیان چۆن بێت لە بەڕێوەبردنی وڵات و حزبەكان ودەزگاكان .بۆیە قسەكردن دەروازەیەكە بۆ ناسینی بیركردنەوەكان.

(هەموو كەست بەقسەبۆتاقیی دەبێتەوە پیرەمێردی شاعیری كورد لە پەندەكەیدا وا دەڵێت)

*كێشەی ئێمە هەمیشە كێشەی گشتی بوە كەباسی گەندەڵیمان كردوە وتمان گەندەڵیی هەیە ،كەباسی جەردەیی و بێ یاساییمان كردوە وتوومانە دەستدرێژیی بۆسەر موڵك و ماڵی گشتی هەیە .ئێمە بەتایبەت ئەهلی سەحافە نەهاتووین خاڵ بخەینە سەرپیتەكان .نەهاتووین بەئاشكرا باسی دزی گەورە وكۆمپانیای گەورە وناوە زلەكانی تاڵنبردن بكەین.بۆیە كە قسەشمان كردوە زۆر كاریگەری نەبوە .ناڵێم قسەكردن خاڵی سەرەكی خۆناساندنە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×