له به‌یاننامه‌یه‌كدا 73 نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كورد داوا له مانگرتوانی كوردستانی باكور ده‌كه‌ن ده‌ست له مانگرتنه‌كه‌یان هه‌ڵبگرن به‌هۆی خراپبوونی ره‌وشی ته‌ندروستیانه‌وه، هاوكات پشتیوانی‌و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ داواكاریه‌كانیان دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
داوا له مانگرتووانی كوردانی باكور ده‌كرێـت كۆتایی به له‌مانگرتنه‌كه‌یان بهێنن
هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه، ئه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه رایانگه‌یاندووه، "57 رۆژه زیاتر له 700 زیندانی سیاسی كورد له زیندانه‌كانی رژێمی فاشستی توركیا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنی تا مردن, ئه‌م مانگرتووانه حه‌ماسه‌تیان له زیندانه‌كاندا خولقاندو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای كوردستانیان له هه‌موو پارچه‌كانی هێنایه پشت داواكارییه ره‌واكانیانه‌وه."
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه "مانه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌ستبژێره سه‌ربه‌رزه‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ كورد‌و ئاینده‌ی سیاسی گرنگه, ئه‌م حه‌ماسه‌ته‌ی ئه‌م تێكۆشه‌ره له خۆبردووانه ئه‌نجامیان دا پێویسته مێژوو له لاپه‌ڕه‌كانی خۆی بینوسێته‌وه‌و كورد بۆهه‌تا هه‌تایه له یادی نه‌كات و هه‌میشه جێگای شانازی بێت , مانگرتنی تا مردن هه‌ڵوێستێكی ئه‌و په‌ڕی له خۆبردووه و كۆتایی هێنانه به ژیانی خود له پێناو ئازادی گشتیدا."
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه "بۆ پاراستنی ئه‌م پۆله ده‌ست بژێره سه‌ربه‌رزه‌ی گه‌له‌كه‌مان , ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی به هه‌مو شێوه‌یه‌ك له پشت داخوازه‌كانیانین و پشتیوانی له داوا ره‌واكانیان ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی و فشار درووستكردن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به داواكارییه ره‌واكانیان , وه‌لێ هاوكات داواكارین له ئێستا به دواوه ره‌وشی ته‌ندروستیان به‌ره‌و قۆناغی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات و داواكارین كۆتایی به مانگرتنه‌كانیان بهێنن و پۆلێك دیكه درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن."
ناوی ئه‌و كه‌سانه بخوێنه‌ره‌وه كه پشتیوانیان له به‌یاننامه‌كه كردووه:
1- عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د چالاكی بواری جینۆساید هه‌ولێر
2- نه‌وزاد فه‌رهاد رۆژنامه‌نووس كه‌لار
3- نه‌وزاد تۆفیق چا‌لاكڤان نه‌رویج
4- زانا گه‌ڵاڵی رۆژنامه‌نوس نه‌رویج
5- كه‌ریم ره‌حیمی ئه‌قده‌م چالاكی سیاسی نه‌رویج
6- سه‌لاح گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوس گه‌رمیان
7- ئازاد سه‌روچاوی چالاكی سیاسی قه‌ره‌داغ
8- شاڵاو محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس كه‌ركووك
9- جوامێر مارابی رۆژنامه‌نوس
10- شه‌ماڵ عادل سه‌لیم زیندانی سیاسی دانمارك
11- ئه‌حمه‌د مه‌جید هه‌ولێر
12- لوقمان زیندانی رۆژنامه‌نوس سلێمانی
13- خه‌لیل غه‌زاڵی رۆژنامه‌نوس هۆڵه‌ندا
14- ئاسۆ كه‌ریم ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان هه‌ولێر
15- زانا خالید هه‌ولێر
16- نه‌وزاد ئه‌سعه‌د گۆمه‌شینی چالاكی سیاسی كوردستان
17- حوسێن عه‌ڵایی شاعیر رانیه
18- نه‌وزاد محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس كوردستان
19- حه‌مه سه‌عید زه‌نگه‌نه نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس كه‌ركووك
20- عادل ئیبراهیم شه‌قڵاوه
21- سه‌ركه‌وت ره‌سول شاعیر هه‌ولێر
22- یوسف جلیل عه‌بدالفه‌تاح فه‌رمانبه‌ر هه‌ولێر
23- خالید محه‌مه‌د زاده رۆژنامه‌نوس
24- ئارام حه‌مه فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د ئه‌ندازیار
25- هه‌ژار ئیبراهیم ره‌سول رۆژنامه‌نوس سۆران
26- نه‌ریمان هه‌ڵه‌بجه‌یی كاسب هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه
27- سۆران ئه‌مینی پ.دێرین
28- كاڵێ كه‌ریم مامۆستا سویسرا
29- توانا عه‌لی كرێكار سویسرا
30- محه‌مه‌د حوسێن رۆژنامه‌نوس كه‌لار
31- لوقمان بێستوونی چالاكی سیاسی ئه‌ڵمانیا
32- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد پارێزه‌ر هه‌ولێر
33- حه‌سه‌ن زه‌نگنه چالاكی سیاسی كه‌ركووك
34- به‌همه‌ن عومه‌ر رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
35- ئاسۆ خه‌بات شاعیر سلێمانی
36- رابه‌ر قادر خویندكار
37- عه‌بدالقادر حه‌سه‌ن چا‌لاكڤان هه‌ولێر
38- حه‌سه‌ن مه‌جید سدیق مامۆستا هۆڵه‌ندا
39- رزگار كۆچه‌ر رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
40- ره‌نجده‌ر گه‌ڕاوی چالاكوان هه‌ولێر
41- قادر نادر چالاكی بواری مافی مرۆڤ سوئید
42- ستاره عارف رۆژنامه‌نوس سلێمانی
43- پێشڕه‌و حه‌مید رۆژنامه‌نوس فنله‌ندا
44- قادر محه‌مه‌د زیندانی سیاسی به‌ریتانیا
45- حه‌مه ره‌ش ئه‌حمه‌د چالاكی سیاسی هه‌ولێر
46- ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی نوسه‌ر دانمارك
47- د.ناجیح گوڵپی چالاكوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
48- نه‌هرۆ عه‌ڵایی رۆژنامه‌نوس هه‌ولێر
49- ساڵه‌ح میراوده‌لی نووسه‌ر به‌ریتانیا
50- كرێكار ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ولێر
51- د.هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود مامۆستای زانكۆ ئه‌مه‌ریكا
52- عه‌باس نادر مامۆستا‌و نوسه‌ر هه‌ولێر
53- گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس دانمارك
54- ئایار باقی پارێزه‌ر سوئید
55- عه‌بدالڕه‌حمان عه‌لی رۆژنامه‌نووس هه‌ولێر
56- ئیبراهیم مه‌لا زاده مامۆستای زانكۆ به‌ریتانیا
57- مه‌ناف ئیبراهیم هۆڵه‌ندا
58- هیوا جاف رۆژنامه‌نوس
59- هه‌مزه قاسم عه‌لی چالاكوان كه‌ركووك
60- ئه‌سكه‌نده‌ر جه‌لال نوسه‌ر ستۆكهۆڵم
61- حه‌یده‌ر حه‌مه كه‌ریم نه‌مسا
62- هادی كوڵكنی رۆژنامه‌نوس سه‌ید سادق
63- عه‌دنان كۆچه‌ر چالاكی مافی مرۆڤ به‌ریتانیا
64- ئارام بۆگدی پ.دێرین و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراو نه‌رویج
65- یوسف كانی مارانی چالاكی سیاسی فه‌ره‌نسا
66- شێروان خدر شاعیر ئوسترالیا
67- ئارام حه‌ساری هۆڵه‌ندا
68- ئیبراهیم هه‌ورامی شاعیر و رۆژنامه‌نوس هه‌ڵه‌بجه
69- قادر عه‌لی كوردستان
70- هه‌ڵمه‌ت گۆران رۆژنامه‌نوس نه‌رویج
71- زایه‌ر ئه‌مین زه‌نگه‌نه چیرۆكنووس و چالاكوان ئاغجه‌له‌ر
72- بورهان هه‌ژار هونه‌رمه‌ند ئه‌ڵمانیا
73- رێدار محه‌مه‌د ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كیتی گشتی قوتابیانی كوردستان





















