|
|
|
چه‌ندی مانگ له‌دایك بوویت؟ |
|
|
|
|
شاره‌زایانی بواری فه‌له‌كناسی له‌رێی رۆژی له‌دایكبوونه‌وه شێوازی
مامه‌ڵه‌و كه‌سایه‌تی مرۆڤ دیاری ده‌كان، بۆیه تۆش ده‌توانیت له‌و رێیه‌وه
له‌كه‌سایه‌تی خۆت‌و ده‌ورووبه‌رت تێبگه‌یت.
یه‌كی مانگ: كه‌سێكی بوێره‌و توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتنی
ده‌ورووبه‌ر، ئه‌گه‌ر له‌شه‌ودا له‌دایك بووبێت ئه‌وا كه‌سێكی توڕه‌یه.
دووی مانگ: توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی رووداوه‌كان، به‌ڵام زۆرجار
بێ بیركردنه‌وه بڕیار ده‌دات‌و تووشی هه‌ڵه ده‌بێت.
سێی مانگ: كه‌سێكی خۆشه‌ویسته‌و ده‌توانێت به‌ئاسانی دڵی كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر
رازی بكات، وریایه له‌مامه‌ڵه كردن‌دا، حه‌ز به‌خێركردن ده‌كات.
چواری مانگ: حه‌ز به‌كاركردنی به‌رده‌وام ده‌كات‌و به‌زوویی له‌گۆڕانه‌كانی
ده‌ورووبه‌ر تێده‌گات، هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان‌و دارایی.
پێنجی مانگ: كه‌سێكه زوو زوو بۆچوونه‌كانی ده‌گۆڕێت، زۆركات توڕه ده‌بێت،
ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌ست بێت له‌بڕیاردانداو ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه كاره‌كانی.
شه‌شی مانگ: ده‌دپه‌روه‌ره له‌مامه‌ڵ كردنداو كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و زوو
ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر، له‌بواری سۆزداریدا كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه.
حه‌وتی مانگ: كه‌سێكی له‌سه‌رخۆو هێمنه، له‌بواری كاركردندا زۆركات سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ست ده‌هێنێت، حه‌ز به‌سه‌ربه‌ستی ده‌كات‌و كه‌متر كێشه ده‌خوڵقێنێت.
هه‌شتی مانگ: گرنگی زۆر به‌بواری دارایی ده‌دات‌و وریایه له‌مامه‌ڵه كردن‌دا،
سه‌ركه‌وتووه له‌هه‌نگاوه‌كانیداو گوێ له‌بۆچوونی كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌گرێت.
نۆی مانگ: كه‌سێكی بویِرو ئازایه‌و سڵ ناكاته‌وه له‌بڕیاردان، له‌بواری
سۆزداریدا كه‌سێكی هه‌ست ناسكه‌و رێز له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت‌و به‌قسه‌ی
ده‌كات.
ده‌ی مانگ: توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌و حه‌ز به‌كێبڕكێ‌و سه‌ركه‌وتن ده‌كات، ئه‌و
كارانه‌ی ده‌ستی ده‌داتێ تا ته‌واویان نه‌كات وازیان لێناهێنێت.
یانزه‌ی مانگ: كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و حه‌ز به‌تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر
ده‌كات، به‌ڵام زۆرجار خۆپه‌رسته‌و به‌ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێت.
دوانزه‌ی مانگ: هیواو ئاواتی زۆری هه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیان بۆ ده‌دات، هه‌ست
به‌به‌رپرسیارێتی ده‌كات‌و خۆی نادزێته‌وه له‌كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی.
سیانزه‌ی مانگ: توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن، حه‌ز به‌گفتوگۆ ده‌كات‌و
كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، زۆربه‌ی كات به‌گه‌شبینی بۆ رووداوه‌كان ده‌ڕوانێت.
چوارده‌ی مانگ: زۆربه‌ی كات پێش رووداوه‌كان ده‌كه‌وێت‌و هه‌ست
به‌گۆڕانكارییه‌كان ده‌كات، هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ رازیكردنی كه‌سه نزیكه‌كانی.
پانزه‌ی مانگ: توانایه‌كی باشی هه‌یه‌و خۆڕاگره به‌رامبه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی
رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، حه‌ز به‌دادپه‌روه‌ری ده‌كات‌و دوور ده‌كه‌وێته‌وه
له‌ناكۆكی.
شانزه‌ی مانگ: كه‌سێكی راستگۆیه‌و متمانه‌ی زۆری به‌خۆی هه‌یه، حه‌ز
به‌سه‌فه‌رو جێگۆڕكێ ده‌كات، ده‌یه‌وێت زانیاری نوێی ده‌ست بكه‌وێت.
حه‌ڤده‌ی مانگ: ده‌توانێت به‌ئاسانی كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر رازی بكات‌و به‌زوویی
هه‌ست به‌گۆڕانكارییه‌كان ده‌كات‌و به‌هه‌وڵێكی كه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌ژده‌ی مانگ: حه‌ز به‌خۆشگوزه‌رانی ده‌كات‌و دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌ناكۆكی،
هه‌ندێ جار به‌دووروویی مامه‌ڵه ده‌كات، توانایه‌كی هونه‌ری زۆری هه‌یه.
نۆزده‌ی مانگ: سوره له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی‌و خاوه‌نی بنه‌مایه‌كی جێگیره،
له‌رووی سۆزدارییه‌وه تووشی ناكۆكی زۆر ده‌بێت، حه‌زی به‌كاركردنی
به‌رده‌وامه.
بیستی مانگ: متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه‌و كه‌متر پشت به‌ده‌ورووبه‌ر ده‌به‌ستێت،
كه‌سێكی رووخۆشه‌و نایه‌وێت كێشه دروست بكات، ماندوو نابێت.
بیست‌و یه‌كی مانگ: كه‌سێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی باڵا وه‌ربگرێت، هه‌ست
به‌به‌رپرسیارێتی ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت سوود به‌هاوڕێكانی بگه‌یه‌نێت.
بیست‌و دووی مانگ: به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات‌و پێش هه‌ر بڕیارێك به‌باشی
بیر ده‌كاته‌وه، كه‌سێكی له‌سه‌رخۆیه‌و به‌ختێكی باشی هه‌یه.
بیست‌و سێی مانگ: حه‌ز به‌سه‌ربه‌ستی ده‌كات‌و خاوه‌نی بۆچوونی تایبه‌تی
خۆیه‌تی، كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌زۆربه‌ی كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
ده‌هێنێت.
بیست‌و چواری مانگ: به‌ختێكی باشی هه‌یه، حه‌ز به‌یارمه‌تی كه‌سانی
ده‌ورووبه‌ر ده‌كات، به‌وردی له‌گۆڕانه‌كمان ده‌كۆڵیته‌وه‌و زۆرجار دوودڵه
له‌بڕیارداندا.
بیست‌و پێنجی مانگ: توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره گرنگه‌كان،
سووره له‌سه‌ر بڕیاركانی‌و كه‌مترین كات په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
بیست‌و شه‌شی مانگ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ئارامه، به‌ڵام هه‌ندێ جار
كێشه‌ی بچووك توڕه‌ی ده‌كات، دڵێكی باشی هه‌یه.
بیست‌و حه‌وتی مانگ: له‌رووی سۆزدارییه‌وه كه‌سێكی به‌هه‌سته، توانایه‌كی
باشی هه‌یه‌و بێ دوودڵی بڕیار ده‌دات، حه‌ز به‌گۆڕانكاری ده‌كات.
بیست‌و هه‌شتی مانگ: به‌رده‌وام بۆچوونه‌كانی ده‌گۆڕێت‌و كه‌سێكه ناجێگیره،
كه‌متر متمانه‌ی پێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكی خۆشه‌ویسته له‌ناو
ده‌ورووبه‌ر.
بیست‌و نۆی مانگ: توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ كاركردن‌و هه‌ست به‌ماندوێتی
ناكات، خۆڕاگره‌و كه‌متر كێشه‌و گرفته‌كان كاری تێده‌كه‌ن.
سی مانگ: كه‌سێكی بوێره‌و به‌ئاسانی ده‌توانێت دڵی كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر رازی
بكات، به‌زوویی ده‌ستبه‌رداری مه‌به‌سته‌كانی نابێت، هێمن‌و له‌سه‌رخۆیه.
سی‌و یه‌كی مانگ: به‌ئاسانی ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری
بگونجێنێت، وریایه له‌مامه‌ڵه كردن‌دا، حه‌ز به‌سه‌ربه‌ستی ده‌كات له‌بڕیاردان.
|
|
|