|
|
|
بۆ ئه‌وانه‌ی له‌نێوان دوو بورجدا له‌دایكبوون |
|
|
|
|
ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژی له‌دایكبوونیان ده‌كه‌وێته نێوان دوان له‌ئه‌ستێره‌كانی
به‌خته‌وه، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی تایبه‌تین، لێره‌دا به‌شێك له‌و سیفه‌تانه
ده‌خه‌ینه روو:
كاوڕ – گا: له‌دایكبووانی نێوان 18 تا 23ی نیسان
ئه‌وانه‌ی له‌م رۆژانه‌دا له‌دایكبوون له‌نێوان "ئاگر"و "خۆڵ"دان، له"گیسك" هیواو
ئاواتیان وه‌رگرتووه‌و له"گا"ش وردبینی‌و تێگه‌یشتنی ته‌واو، بۆیه توانات
هه‌یه سه‌ركێشی بكه‌یت، به‌ڵام هه‌میشه ده‌ته‌وێت ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانت لێك
دابێته‌وه، ده‌ستكه‌وتی باشت هه‌یه‌و ده‌توانیت داراییه‌كه‌ت پاشه‌كه‌وت بكه‌یت،
كه‌سێكی سۆزدارو سه‌رنج راكێشن.
گا – دوانه: له‌دایكبووانی نێوان 19 بۆ 24ی ئایار
تۆ له‌نێوان "خۆڵ"و "هه‌وا"دایت، بۆیه هه‌ندێك جار له‌سه‌ربڕیاره‌كانت جێگیریت‌و
هه‌ندێك جاری تر سه‌ره‌ڕۆیت، بۆیه هه‌ندێك جار باشی هه‌وڵی زۆر به‌ئامانجه‌كانت
ده‌گه‌یت، هه‌ندێك جاری تر به‌رێكه‌وت، به‌رده‌وام حه‌ز به‌سه‌ركێشی ده‌كه‌ن،
حه‌ز به‌هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن‌و نهێنی پارێزن، له‌رووی سۆزدارییه‌وه ده‌یانه‌وێت
كه‌سێكی باڵاده‌ست بن‌و تاكڕه‌وانه بڕیار بده‌ن.
دوانه – قرژاڵ: له‌دایكبووانی نێوان 19 بۆ 24ی حوزه‌یران
كاریگه‌ی "هه‌وا"و "ئاو"یان له‌سه‌ره، حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌و شتانه بزانن كه
له‌ده‌ورووبه‌ریان روو ده‌دات، زوو زوو بۆچوونه‌كانیان ده‌گۆڕن، ته‌مه‌نی
سۆزدارییان كورت خایه‌نه، زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له‌خه‌رجكردنی داراییان، پێیان
خۆشه زۆربه‌ی بڕیاره‌كان به‌ده‌ست خۆیان بێت‌و كه‌س لێیان نه‌پرسێته‌وه، گرفتی
زۆر بچووك بۆ ماوه‌ی زۆر بێزاریان ده‌كات.
قرژاڵ – شێر: له‌دایكبووانی نێوان 21 تا 26ی ته‌مووز
له‌نێوان "ئاو"و "ئاگر"دان، كه‌سێكی زۆر هه‌ستیارن‌و به‌زوویی دڵبریندار ده‌بن،
زۆرجار حه‌ز به‌خۆده‌رخستن ده‌كه‌ن‌و پێیان خۆشه‌و جێی سه‌رنجی ده‌ورووبه‌ر بن،
رووده‌دات خۆپه‌رست بن‌و گوێ به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان نه‌ده‌ن، له‌بواری
كاره‌كه‌یاندا ماندوو ده‌بن‌و به‌زه‌حمه‌ت ده‌ستكه‌وتی داراییان ده‌بێت، له‌بواری
سۆزداریدا كه‌سێكی راستگۆن.
شێر – فه‌ریك: له‌دایكبووانی نێوان 21 تا 26ی ئاب
كاتی له‌دایكبوونیان كه‌وتووه‌ته نێوان "ئاگر"و "خۆڵ"ه‌وه، حه‌ز
به‌هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن‌و هه‌میشه پێیان خۆشه راستی بڵێن، زۆرجار زۆر ده‌ڵێن‌و
كه‌متر كارده‌كه‌ن، ئیره‌یی به‌كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر ده‌به‌ن‌و پێیان خۆشه خۆیان
خاوه‌نی هه‌موو شتێك بن، له‌رووی سۆزدارییه‌وه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوون‌و زۆرجار
له‌بواری كاره‌كه‌یاندا داهێنانی گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
فه‌ریك – ته‌رازوو: له‌دایكبووانی نێوان 26 تا 21ی ئه‌یلوول
ده‌توانن هاوسه‌نگی رابگرن له‌نێوان كاره هاوڕێیه‌تی‌و بواری سۆزداریدا،
ده‌یانه‌وێت به‌شدارێكی كاریگه‌ربن له‌هه‌موو گۆڕانه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان،
هه‌ندێ جار توندن له‌بڕیاردانداو كوێ به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ناده‌ن، له‌بواری
كاركردندا كه‌سانێكی ده‌گمه‌نن‌و له‌وه‌رگرتنی هیچ ئه‌ركێك سڵ ناكه‌نه‌وه،
ده‌زانن به‌باشی پارێزگاری له‌سامانه‌كه‌یان بكه‌ن‌و به‌فیڕۆی نه‌ده‌ن.
ته‌رازوو – دووپشك له‌دایكبووانی نێوان 21 تا 26ی تشرینی یه‌كه‌م
ده‌كه‌ونه نێوان "هه‌وا"و "ئاو"ه‌وه، له‌دایكبووانی ئه‌م نێوانه حه‌ز
به‌جێگیری ده‌كه‌ن‌و به‌سه‌رسه‌ختی پارێزگاری له‌مافی خۆیان ده‌كه‌ن، باری
داراییان زۆر به‌لاوه گرنگ نییه، له‌بواری سۆزداریدا زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن، زوو
زوو توشی گرفتی ته‌ندروستی ده‌ده‌ن، زۆر گوێ به‌په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناده‌ن‌و قسه‌ی خه‌ڵك كاریان تێ ناكات.
دووپشك – كه‌وان: له‌دایكبووانی نێوان 20 تا 25ی تشرینی دووه‌م
كه‌سێكی بوێر‌و چاو نه‌ترسن، ه‌پێشدا به‌ته‌واوی بیر له‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
ئینجا هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن، ده‌زانن چۆن سوود له‌هه‌موو هه‌له‌كان وه‌ربگرن‌و
له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ردا راستگۆن‌و حه‌زیان به‌پێچ‌و په‌ناو
فێڵكردن نییه، هه‌میشه چاره‌سه‌ریان پێیه بۆ گرفته‌كانی خۆیان‌و كه‌سه
نزیكه‌كانیان، له‌بواری سۆزداریدا كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوون.
كه‌وان – گیسك: له‌دایكبووانی نێوان 19 تا 24ی كانوونی یه‌كه‌م
له‌بواری كاركردندا كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه‌و ده‌یه‌وێت سوود له‌ئه‌زموونی
كه‌سانی تر ببینێت، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی، له‌بواری
دارایدا كه‌سێكی بێئه‌زموونه‌و زیاده‌ڕۆیی ده‌كات له‌سه‌رفكردنی سامانه‌كه‌یدا،
حۆده‌رخستنی به‌لاوه گرنگ نییه‌و به‌دوای‌ناوبانگدا ناگه‌ڕێت، متمانه‌ی به‌خۆی
هه‌یه‌و بێ دوودڵی بڕیاری گرنگ ده‌دات.
گیسك – سه‌تڵ: له‌دایكبووانی نێوان 18 تا 23ی كانوونی دووه‌م
خۆیان نادزنه‌وه‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان به‌بێ ترس راده‌په‌ڕێنن، كه‌سێكی
نه‌رموونیانن‌و حه‌زیان به‌توندڕه‌ویی نییه، حه‌ز به‌ده‌ستكه‌وتنی دارایی زۆر
ده‌كه‌ن، له‌خۆشه‌ویستیدا كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام له‌خێزانداریدا زوو شكست
ده‌هێنن، ره‌ق له‌دڵدا هه‌ڵناگرن‌و پێیان خۆشه یارمه‌تی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یان
بده‌ن، متمانه‌یان پێ ده‌كرێت‌و نهێنی نادركێنن.
سه‌تڵ – نه‌هه‌نگ: له‌دایكبووانی نێوان 17 تا 22ی شوبات
حه‌ز به‌گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن‌و نهێنی ناپارێزن، دوودڵن
له‌بڕیاردانداو هه‌میشه پێویستیان به‌وه‌یه كه‌سانی تر رێنماییان بكات،
كه‌سانێكی قسه‌خۆشن‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌هێزه، له‌رووی
سۆزدارییه‌وه كه‌سێكی نه‌رم‌و نیانن، حه‌ز به‌هونه‌ر ده‌كه‌ن‌و پێیان خۆشه
هه‌میشه ده‌ربكه‌ون‌و ناوبانگیان هه‌بێت.
نه‌هه‌نگ – كاوڕ: له‌دایكبووانی نێوان 18 تا 23ی مارت
كه‌سانێكی هه‌ست ناسكن، هه‌میشه هیوایه‌كی زۆریان هه‌یه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن،
به‌ختێكی باشیان هه‌یه‌و به‌ئاسانی كاره‌كانیان بۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، دڵسۆزن بۆ
هاوڕێكانیان‌و نهێنی پارێزن، پێش ئه‌وه بڕیار بده‌ن به‌وردی له‌هه‌نگاوه‌كانیان
ده‌كۆڵنه‌وه، سوود له‌هه‌له‌كان ده‌بینن‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری
ده‌هێنن، به‌ئاسانی داراییان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
|
|
|