|
|
|
له‌رێی ناوه‌كه‌ته‌وه له‌رۆژه‌كانت تێبگه
|
|
|
|
|
زۆرێك له‌فه‌له‌كناسه‌كان پێیان وایه ناوی مرۆڤ كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه
له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی ژیان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی، بۆ ئه‌مه‌ش پیتی یه‌كه‌می ناوه‌كان
به‌سه‌ر چوار به‌شدا دابه‌ش كراوه.
پیته ئاگرییه‌كان: ا، ت، ف، ل، غ.
پیته هه‌واییه‌كان: پ، ج، ح، خ، ژ، ر، ز، س، ص، ق، گ.
پیته ئاوییه‌كان: د، ع، ش، و، ه.
پیته خاكییه‌كان: ب، ن، م، ك، ڤ، چ، ی.
هه‌ر یه‌ك له‌م كۆمه‌ڵانه‌ش جۆرێك له‌به‌خت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازیان هه‌یه، هه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش پێشبینییه‌كان بۆ رۆژه‌كانی هه‌فته ده‌خرێته روو:
شه‌ممه: رۆژێكی گونجاوه بۆ كاركردن، باشتره سه‌فه‌ركردن له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجام
بدرێت، رۆژانی شه‌ممه كاریگه‌ری زوحه‌ل‌و شه‌وه‌كانیشی كاریگه‌ریی مه‌ریخی
له‌سه‌ره، بۆیه به‌ختێكی باش رووبه‌رووی هه‌موو پیته‌كان ده‌بێته‌وه له‌هه‌ر
چوار كۆمه‌ڵه‌كه.
یه‌كشه‌ممه: زۆربه‌ی كاره‌كان له‌م رۆژه‌دا به‌ئاسانی‌و بێ گیروگرفت به‌رێوه
ده‌چن، به‌وپێیه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ریی خۆر‌و شه‌وه‌كانیشی كاریگه‌ری
عه‌تاردیان له‌سه‌ره، بۆیه رۆژێكی گونجاوه بۆ ئه‌و ناوانه‌ی پیتی یه‌كه‌میان
له‌كۆمه‌ڵه ئاگری‌و ئاوی‌و هه‌واییه‌كاندایه.
دوو شه‌ممه: رۆژێكی باش نییه بۆ كاركردن‌و سه‌فه‌رو ئه‌نجامدانی كاری پزیشكی،
رۆژانی دووشه‌ممه كاریگه‌ریی مانگ‌و شه‌وه‌كانیشی كاریگه‌ریی موشته‌رییان
له‌سه‌ره، بۆیه ناوه‌كانی كه ده‌كه‌ونه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی ئاوی‌و ئاگری
ده‌بێت زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆژه‌دا بكه‌ن.
سێ شه‌ممه: رۆژێكی تا ره‌ده‌یه‌ك گونجاوه بۆ كاركردن‌و به‌ده‌ستهێنانی
ده‌ستكه‌وتی مادی، به‌و پێیه‌ی رۆژانی سێ شه‌ممه كاریگه‌ری مه‌ریخ‌و
شه‌وه‌كانیشی كاریگه‌ی زوهره‌یان له‌سه‌ره، بۆیه هه‌موو پیته‌كان له‌هه‌ر چوار
كۆمه‌ڵه‌كه ده‌توانن پرۆژه گرنگه‌كانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
چوار شه‌ممه: رۆژێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌ندروستییه‌كان، ده‌بێت
هه‌موو پیته‌كان به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆژه‌دا بكه‌ن، به‌و
پێیه‌ی رۆژه‌كه‌ی كاریگه‌ری عه‌تارد‌و شه‌وه‌كه‌ی كاریگه‌ریی زوحه‌ل
له‌سه‌ره، بۆیه ده‌بێت دوا چوار شه‌ممه‌ی هه‌موو مانگێك خۆت به‌دوور بگریت
له‌ناكۆكی.
پێنج شه‌ممه: رۆژێكی باش‌و گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه گرنگه‌كان، رۆژانی
پێنج شه‌ممه كاریگه‌ری مشته‌ری‌و شه‌وه‌كه‌ی كاریگه‌ریی خۆری له‌سه‌ره، بۆ
پیته ئاگری‌و ئاوییه‌كان به‌ختێكی باش چاوه‌ڕێیان ده‌كات‌و بۆ سه‌رجه‌م
پیته‌كانی تریش ته‌ندروستییه‌كی باشیان ده‌بێت.
هه‌ینی: رۆژێكی پڕ خێره‌و زۆر گونجاوه بۆ سه‌ردانی كه‌سه نزیكه‌كان، كاتێكی
باشه بۆ ئاهه‌نگ گێڕان، به‌و پێیه‌ی شه‌وو رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری زه‌هره‌ی
له‌سه‌ره، بۆیه بۆ سه‌رجه‌م پیته‌كانی هه‌ر چوار كۆمه‌ڵكه، به‌ختی باش و
ده‌ستكه‌وتی داراییان ده‌بێت.
|
|
|