|
|
|
له‌هه‌ستان‌و دانیشتن‌دا |
|
|
|

هه‌ستان له‌به‌ر میوان‌و دانیشتن، یه‌كێكه له‌رێسا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ته‌كێت، به‌ڵام ئایا ئه‌وه چۆن ده‌بێت؟ ئایا له‌م كاره‌دا جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ژن‌و پیاو؟ ده‌كرێت بپرسیت، ئایا له چ بارودۆخێكدا ده‌بێت پیاو هه‌ستێت كاتێك ژنێك ده‌بینێت؟ ئایا ده‌بێت ژن له‌هه‌موو كاتێكدا هه‌ستێت، ئایا جیاوازی هه‌یه له‌نێوان بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌شوێنی كاره‌كه‌ت؟ 1. له‌سه‌ر پیاوان پێویسته كاتێك ژنێك دێته ژووره‌وه هه‌ستنه سه‌رپێ‌و دانه‌نیشن تا ئه‌و كاته‌ی ژنه‌كه داده‌نیشێت یاخود ده‌چێته ده‌ره‌وه، یان تا ئه‌و كاته‌ی ژنه‌كه داوای دانیشتنیان لێده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پاش كه‌مێكی تر ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه نییه كه دێنه ژووره‌وه، به‌ڵكو به‌ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه یه‌كه‌مجاریانه ده‌چنه ژووره‌وه. 2. ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته لات‌و په‌یوه‌ندی به‌كاره‌كه‌ته‌وه هه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ستیته سه‌رپێ‌و پێشوزای بكه‌یت، پاشان كورسییه‌كی نیشان بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دابنیشێت، كاتێكیش هه‌ستاو ماڵئاوایی كرد، ئه‌وا ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبستیت‌و تا پێش ده‌رگاكه له‌گه‌ڵیدا بڕۆیت‌و ماڵئاوایی لێبكه‌یت. 3. كاتێك ژنێك پێشوازی كه‌سێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به‌كاره‌كه‌یه‌وه هه‌یه، ده‌بێت هه‌مان ئه‌و رێسایانه په‌یڕه‌و بكات كه پیاوان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبستێت كه به‌ته‌مه‌ن له‌خۆی گه‌وره‌ترن. 4. ئه‌گه‌ر له‌چێشتخانه‌یه‌ك دانیشتبوویت‌و كه‌سێكی به‌ده‌م رێڕۆشتنه‌وه سڵاوی لێ‌كردیت، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه كه‌مێك له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ت به‌رزبیته‌وه‌و وه‌ڵامی سڵاوه‌كه بده‌یته‌وه. 5. به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له‌چێشتخانه‌یه‌ك دانیشتبوویت كه‌سێك هاته لات‌و سڵاوی لێ‌كردیت، ئه‌وا ده‌بێت به‌ته‌واوی هه‌ستیته سه‌رپێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی بده‌یته‌وه، ئینجا ده‌بێت به‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی بناسێنیت كه له‌سه‌ر مێزه‌كه دانیشتوون. 6. ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه ئاهه‌نگێكت ساز كردبوو، ئه‌وا له‌كاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی میوانه‌كان ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانی خاوه‌ن ماڵه‌كه هه‌ڵبستنه سه‌رپێ بۆ پێشوازی له‌میوانه‌كان. 7. پێویست ناكات بۆ ژنان ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌دووره‌وه سڵاوی لێ‌كردن هه‌ڵبستنه سه‌رپێ، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه به‌دانیشتنه‌وه وه‌ڵامی سڵاوه‌كه بده‌نه‌وه، ته‌نها بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه به‌ته‌مه‌ن زۆر له‌خۆیان گه‌وره‌تره.
|
|
|