14/7/2008
رۆناڵدینیۆی كوردی له‌دیمانه‌یه‌كی ئاوێنه‌سپۆرتدا
"ده‌مه‌وێت بێمه‌وه كوردستان تاكو ئاستم ببینن"
مه‌ریوان یه‌كێكه له‌و كوردانه‌ی به‌ریتانیا كه له‌گه‌ڵ گهdشتنی به
ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرنگی داوه به تۆپی پێی‌و ئێستا بوه‌ته یاریكه‌رێكی زۆر
به‌تواناو چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژی باشتریشی لێده‌كرێت. ئه‌م لاوه له ساڵی 2005 دا
په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای مانچسته‌ره‌وه كردوه، به‌ڵام به‌هۆی شكانی
شانیه‌وه نه‌یتوانیه‌وه به‌رده‌وامبێت. مه‌ریوان كه‌له‌ناو هاوڕێكانیدا به ماریۆ
ناسراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاری تۆپی پێ ده‌كات، خاوه‌نی چه‌ندین بڕوانامه‌یه
له بواره‌كانی وه‌رزش‌و بازرگانی‌و كۆمپیوته‌ردا.
له‌سه‌ردانێكماندا بۆلای ئه‌م گه‌نجه، چه‌ندین پرسیارمان ده‌رباره‌ی یاری تۆپی
پێی به‌رنامه‌ی داهاتوی لێ‌كرد، ئه‌و كه‌یاریكه‌رێكی زۆر به‌توانایه رایگه‌یاند
كه بڕیاری داوه ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به‌یاری
كردنه‌كه‌ی بدات‌و بگاته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق‌و كوردستان.
سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای یاری كردنی مه‌ریوان وتی"له‌كوردستان یاریم ده‌كردو
ماوه‌یه‌كیش له یانه‌ی پێشمه‌رگه بوم، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نم له پانزه
ساڵاندابوو، پاشان كه هاتمه به‌ریتانیا زۆر زیاتر گرنگیم به‌یاری تۆپی پێدا"،
پاشان مه‌ریوان به‌رده‌وام بوو وتی"له تیپی قوتابخانه‌كه‌م زیاتر ده‌ركه‌تم‌و
توانیمان یه‌كه‌م بین، پاشان پیاوێكی ئینگلیز په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم‌و له‌سه‌ر
ئه‌ركی خۆی بردمی بۆ ئه‌كادیمیای یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد"، ئه‌م لاوه
له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی ژیانی وه‌رزشیدا زیانێكی گه‌وره‌ی پێگه‌یشت، كاتێك توشی
پێكان بوو له مانچسته‌ر. سه‌باره‌ت به‌م پێكانه وتی"له ساڵی 2005 مانچسته‌ر
منیان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌كادیمیای یانه‌كه، ماوه‌ی دوو هه‌فته مه‌شقمان كرد، كه
چه‌ند جارێك بردینیانین بۆ یاریگای ئۆڵدترافۆڵد تا له‌نزیكه‌وه یاری تیپی یه‌كه‌م
ببینین، به‌ڵام له‌مه‌شق كردن‌دا شانم شكا‌و نه‌متوانی به‌رده‌وام بم"، مه‌ریوان
هه‌رچه‌نده ئه‌م پێكانه‌ی له ئه‌كادیمیای مانچسته‌ر توشبوو بوو، به‌ڵام هیچ
یارمه‌تیه‌كیان نه‌دابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆندی له‌گه‌ڵیان نه‌بوه.
پاش ئه‌م پێكانه مه‌ریوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری بریستۆڵ‌و ماوه‌ی شه‌ش مانگ
له‌یاری دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه كاتێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی
ته‌واو به‌خوێندن بدات.
پاش چاكبونه‌وه‌ی مه‌ریوان په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی (بریستۆڵ سیتی)ه‌وه ده‌كات بۆ
یاری كردن له له‌تیپی (كه‌متر له 19 ساڵ) به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه
ناتوانن بۆندی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه له نیوه‌ی وه‌رزه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی
پێوه‌كردون، بۆیه داوای لێده‌كه‌ن بێ به‌رامبه‌ر یاریان بۆ بكات تا ئه‌و وه‌رزه
كۆتایی دێت، به‌ڵام مه‌ریوان ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی
(ماره فام)ه‌وه ده‌كات‌و یاریان بۆ ده‌كات به موچه، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی 17
ساڵ بووه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكماندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو بۆ كام یانه یاری
كردوه، مه‌ریوان وتی"بۆ یانه‌ی (كاته‌ر بۆیس) یاریم كرد‌و توانیم ببمه گۆڵكه‌ری
تیپه‌كه، هه‌رچه‌نده له‌هێڵی ناوه‌ڕاستیشدا یاریم ده‌كرد. توانیمان تیپه‌كه له
پله سێ بهێنینه پله دوو له ته‌مه‌نی خوار 21 ساڵ"، ئه‌م لاوه به‌توانایه
رایگه‌یاند زۆر له مه‌شق كردن خۆی هیلاك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی
داهاتوله‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م یاری بكات‌و تیپه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه پله یه‌ك(یه‌ك
پله دوای نایاب)و ببنه یانه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ".
سه‌باره‌ت به‌یاری كردن بۆ تیپه كورده‌كانی به‌ریتانیا مه‌ریوان وتی"ساڵی 2007
له‌گه‌ڵ تیپی كوردستار به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كمان كرد له‌شاری له‌نده‌ن به‌ناوی
تیپی نه‌ورۆزه‌وه، توانیمان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین‌و ئاستێكی زۆر باش
پیشان بده‌ین"، هه‌روه‌ها مه‌ریوانی باسی له‌وه‌ش كرد له‌شاری سوانزی یاری بۆ
تیپێكی تر كردوه‌و تا یاری كۆتایی، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداری
یاری كۆتایی بكات، كه‌بڕیاره له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجامبدرێت.
مه‌ریوان هه‌رچه‌نده له دایكبووی 1/9/1988ه به‌ڵام خاوه‌نی له‌ش‌ولارێكی
پته‌وه‌و وه‌ك‌و خۆی ده‌ڵێت راهێنه‌ره‌كه‌ی پێی سه‌رسامه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی
ئه‌وه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی زانستی مه‌شق ئه‌نجام ده‌دات، چونكه بڕوانامه‌ی
راهێنه‌ری له‌شجوانی هه‌یه.
كاتێك له‌نزیكه‌وه مه‌ریوانمان ناسی زانیمان زۆر به‌توانایه له هونه‌ر كردن به
تۆپه‌وه، به‌رده‌وام مه‌شقیشی له‌سه‌ر ده‌كات، مه‌ریوان سه‌باره‌ت به‌م بواره
وتی"له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هونه‌ره‌كان وه‌رده‌گرم‌و له ماڵه‌وه مه‌شقی
زۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی جوڵه‌كانی رۆناڵدینۆ، ئێستا خۆم مه‌شق
ده‌كه‌م تا چه‌ندین جوڵه‌یه‌كی هونه‌ری نوێ دروست بكه‌م"،.
ئه‌م لاوه كه چه‌ندین جار له رۆژنامه ئینگلیزییه‌كاندا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ
كراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا كه‌زۆربه‌ی كات پێكه‌وه مه‌شق ده‌كه‌ن تیپێكی
پێنج كه‌سیان پێكهێناه‌وه، بۆ یاریگای بچوك به‌ناوی (بریستۆڵ بۆی)، وه‌رزی
رابردوو به‌شداری خولێكی هاوینه‌یان كردوه‌و پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه،
ئه‌م تیپه ته‌نها بۆ فه‌ن كردن یاریان كردوه‌و به‌جۆرێك بونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی
هانده‌ران.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی داهاتوی ماریۆ وتی"ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تیپی كه‌ته‌ر
بۆی یاری ده‌كه‌م‌و پاشان هه‌وڵده‌ده‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان، تا ئاستی
خۆمیان پیشان بده‌م‌و له‌وێ به‌رده‌وام بم له‌یاری تۆپی پێ"، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
ئایا یانه‌یه‌ك هه‌یه په‌یوه‌ندی پێوه بكات له كوردستان، له وه‌ڵامدا
وتی"نه‌خێر، هیچ كه‌سێك له یانه‌كان ناناسم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بۆ ته‌نها دوو
هه‌فته چاودێریم بكه‌ن‌و پاشان بڕیار بده‌ن، به‌نیازم له كوردستان درێژه
به‌یاری كردن بده‌م‌و بگه‌مه ئاواتی خۆم كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق‌و كوردستانه".
له‌كۆتاییدا لێمان پرسی هانده‌ری كوێیت؟ وتی هانده‌ری به‌رازیل‌و به‌رشه‌لۆنه‌م،
هه‌روه‌ها مانچسته‌ریشم خۆش ده‌وێت.
*(www.marioskills.piczo.com) له‌رێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك
هونه‌ری تری خۆی پیشانداین، كه تیایاندا ئه‌و یاریه پێنج كه‌سیه‌بوو، كه له
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، كه له‌و یاریه‌دا ژماره 10ی
له‌به‌ردایه.
سازدانی : چێنه‌ر عه‌بدول قادر، به‌ریتانیا
|
|