له‌خانه‌قین ته‌قینه‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ئانوساتدایه

نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه،
ئاشكرای كرد"نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی له‌خانه‌قین
له‌ته‌قینه‌وه‌دایه".
مه‌حمود سه‌نگاوی نوێنه‌ری سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌سایتی
ئاوێنه‌ی راگه‌یاند"سوپایه‌كی عێراقی ئه‌مرۆ هاتوونه‌ته نزیك خانه‌قین‌و چه‌ند
بازگه‌یه‌كیان داناوه‌و ئیستفزازی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش
واده‌كات كه كورد له‌و ناوچه‌یه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت‌و بته‌قێته‌وه".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد به‌رووی
ئازادی‌و دیموكراتیدا به‌ته‌واوی كراوه‌ته‌وه ئه‌و جۆره ته‌سه‌روفاته‌ی سوپای
عێراق وای لێده‌كات بارودۆخه‌كه‌ی پێ قبوڵ نه‌كرێت".
به‌ڵام مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌وه‌شی ووت"كه له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح جێگری
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یوه‌ندیداین تاوه‌كو بارودۆخه‌كه هێمن كاته‌وه‌و
له‌گه‌ڵ مالكیش له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه"
پێشتر مه‌حمود سه‌نگاوی به‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند كه پێشمه‌رگه
سوپای مه‌هدی نییه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكانی
"ئه‌گه‌ر بێنه خانه‌قینه‌وه پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵام نه‌داته‌وه ئه‌وا خه‌ڵكی
ناوچه‌كه ناهێڵن ئه‌و سوپایه له‌خانه‌قین بێت‌و به‌په‌چیان ده‌ده‌نه‌وه".
جێی ئاماژه‌یه هێزه عێراقییه‌كان به پاڵپشتیی هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز له
كۆتایی مانگی رابردوه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ژێر ناوی (مژده‌گه‌لی خیر) له
پارێزگای دیاله ده‌ستپێكردووه بۆ راوه‌دونانی چه‌كدارانی قاعیده و گروپه
چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌شه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه
ناحییه‌كانی جه‌له‌ولا‌و سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینی
گرتۆته‌وه. هاوكات حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به ره‌سمی لایه‌نی كوردی
ئاگاداركردۆته‌وه كه ناوچه‌كانی سنوری ئه‌و پارێزگایه بدرێته ده‌ست
هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای عێراقی‌و هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بكشێته‌وه.
|