ئاوێنه‌و هاوڵاتی‌و لڤین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بارزانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه

وابریاره ئه‌مڕۆ بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كانی هه‌رێم كۆبێته‌وه، وه‌ك هه‌ڵوێستێكیش به‌رامبه‌ر سوربوونی بارزانی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوری هه‌رێم، ئاوێنه‌و هاوڵاتی‌و لڤین، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
سلێمانی، ئاوێنه: هه‌رچه‌نده رۆشنبیران‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان داوایان له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم كرد كه په‌له نه‌كه‌ن له‌ده‌ركردنی ده‌ستووردا‌و جێیبهێڵن بۆ خولی نوێی په‌رله‌مان، به‌ڵام رۆژی 22/6 په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌ستوور كرد‌و بڕیاریدا له 25/7دا راپرسی بۆ بكرێت، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و هاوڵاتی‌و گۆڤاری لڤین بڕیاریاندا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارینه‌كه‌ن كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆژنامه‌نوسان سازی ده‌كات.
|