شكستی رۆشنبیریی

■ ئاسۆ جه‌بار
ئایا فیستیڤاڵه رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نیشتمان ده‌توانن ئه‌و بۆشاییه گه‌وره رۆشنبیری‌و ئه‌ده‌بی‌و فیكرییه گه‌وره‌یه پڕبكه‌نه‌وه كه ئه‌وڕۆكه هاتوونه‌ته به‌رهه‌م؟ ئایا حیزب ده‌توانێت له‌یه‌ككاتدا ده‌زگایه‌كی حیزبیی بێت‌و ده‌زگایه‌كی رۆشنبیریش؟ ئایا پێدانی خه‌ڵاتێكی حیزبیی ده‌توانێت رۆشنبیر‌و ئه‌دیب‌و نووسه‌رمان بۆ دروستبكات، ئایا سیخناخكردنی ده‌زگاكانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه به پاره‌و مه‌كره‌مه‌و دروستكردنی ته‌لاری ته‌ڵایی بۆیان ده‌توانێت ببێته خولقێنه‌ری فه‌زایه‌كی رۆشنبیریی به‌رهه‌مهێنه‌ر‌و ته‌ندروست؟ ئایا حیزب ده‌توانێت جێگره‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی سه‌رله‌به‌ری بواره رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان بێت؟ دروستكردنی دیالۆگ‌و به‌رهه‌مهێنانی نێوه‌ندی كراوه‌تر بۆ روانین‌و به‌رپاكردنی گفتوگۆ‌و ئیلتیزام به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێك كه له‌ناوه‌وه‌ڕا ته‌واو په‌یوه‌سته به ژیان‌و فه‌رهه‌نگ‌و ئاستی ژیاریی نادیاریكراوی كۆمه‌ڵگه، به‌رله‌وه‌ی ئه‌ركێكی رۆشنبیری بێت ئه‌ركێكی ئینسانی‌و شارستانی گه‌وره‌یه. ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌هه‌ر ره‌خنه‌و گفتوگۆ‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و راڤه‌كارییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵگه‌و فه‌رهه‌نگ‌و دیارده‌و گۆڕانكارییه‌ك‌و ئه‌و ئاسته رۆشنبیرییه ئیفلیجه‌ی ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان، ئه‌وا ئه‌و رۆشنبیره هیچی كه‌متر نییه له‌و كارمه‌نده ته‌مه‌ڵانه‌ی كه به‌یانیان هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ده‌چن بۆ ده‌وام‌و پاش نیوه‌ڕوانیش هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ماڵه‌وه. دیوه‌خانی رۆشنبیریی به‌ختیار عه‌لی زۆر نیگه‌رانتر ده‌ڕوانێته ئه‌و نێوه‌نده رۆشنبیرییه بچووكه‌ی كه دنیای له‌حیكایه‌ت‌و خه‌یاڵه بچووكه‌كانی خۆیدا بچووك كردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ: "كێشه‌كه له‌دامه‌زراندنی ده‌زگا‌و گرتنی فیستیڤاڵ‌و خه‌ڵاتكردندا نییه، هه‌موو رۆشنبیره‌كانی دونیا ساڵانه پێویستیان به‌گرتنی چه‌ندین فیستیڤاڵ‌و به‌خشینی چه‌ندین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌مه‌یان قسه هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌بێته گرفت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌زگایانه‌ی حیزب دروستیان ده‌كات، ئه‌و ژێرخانه مه‌عریفییه‌یان نییه بتوانن ئه‌و پڕۆسانه ببه‌ن به‌ڕێوه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پشت ئه‌م ده‌زگایانه ئه‌وه‌یه كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكست، دروستكردنی نووسه‌ر، دروستكردنی ناو‌و ناوبانگ بۆ ئامێره‌كانی حیزب مۆنۆپۆلبكه‌ن". ئه‌كرێ لێره‌وه ئێمه باس له‌و كورتكردنه‌وه‌یه بكه‌ین كه كاری ده‌زگاكان‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه له‌جوگرافیای مۆنۆپۆلكردن‌و وێرانكردنی هه‌ر روانینێكی جیاواز له‌ڕێی جه‌هل‌و ساخته‌كارییه‌وه. له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا سه‌رله‌به‌ری ده‌زگا‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و حیزبه‌كاندا دابه‌شبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌زا به یاسا‌و به حیزب مینكراوه‌ی میدیای ئازاد، له‌كاتێكدا ته‌واوی میدیاكان له‌ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانییه‌وه بگره تا لۆكاڵییه‌كان‌و رادیۆ‌و رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و وه‌رزنامه‌و ساڵنامه به‌سه‌ر دیوه‌خانه‌كانی حیزب‌دا دابه‌شبوون‌و بوونه‌ته دیوه‌خانۆچكه‌ی ئه‌و دیوه‌خانسازه گه‌ورانه‌ی كه خۆیان به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه‌و كۆپیكراوی یه‌كترین‌و له‌هه‌ژارییه‌كی بێ ئه‌ندازه‌دا رووبه‌رێكی به‌رفراوانی دواكه‌وتوویی داگیرده‌كه‌ن‌و بێباكانه له‌په‌راوێزی دنیا‌و گۆڕانكاری‌و فه‌رهه‌نگی مۆدێرن‌و هزری مۆدێرندا ده‌ژین. ساڵانه له‌وڵاته دواكه‌وتو‌و و نابه‌رپرسیار‌و نادیموكراته‌كانی دنیادا ده‌یان فیستیڤاڵ‌و كه‌رنه‌ڤاڵ‌و بۆنه‌و موناسه‌به سازده‌درێت، له‌كاتێكدا كێشه‌كه له‌سازدان‌و پێشكه‌شكردنیدا نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌جه‌وهه‌ری ئه‌و چالاكی‌و بڵاوكردنه‌وانه‌دایه، كه له‌پشت ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵانه‌وه ده‌یان كه‌سی نه‌خوێنه‌وار، ده‌یان پسپۆڕی بێئاگا‌و نادنیابین‌و سه‌له‌فی، ئاماده‌گییه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌یه، هاوكات له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیستیڤاڵانه‌دا میكانیزمێك هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جه‌هل‌و بێئاگایی زیاتر‌و بێبایه‌خكردنی تێكستی جدی‌و ره‌خنه‌گرانه‌و سوككردنی نووسین‌و خوێندنه‌وه‌و بواری رۆشنبیری‌و بێبایه‌خكردنی هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌بی‌و فیكریی له‌ڕێی نه‌خوێنه‌وارییه‌كی گه‌وره‌و گران‌و حیزبایه‌تییه‌كی كوێرانه‌و سه‌له‌فییه‌تێكی مۆدێرنه‌وه، هاوكات ده‌یان هه‌وڵی مۆنۆپۆلیزه‌كرا‌و هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خوێنه‌ری كوشنده‌و رۆشنبیری كوشنده له‌ڕێی هه‌زاران حیكایه‌تی بچووكی كوشنده‌وه. دابه‌شكردنی دیوه‌خانه‌كان به‌سه‌ر چه‌ندین دیوه‌خانی بچووكی هاوشێوه‌دا ده‌كاته‌وه هه‌مان ئه‌و دیوه‌خانه گه‌ورانه‌ی كه زاده‌ی ئه‌و هه‌ژارییه فه‌رهه‌نگییه‌ن‌و روانینیان ناگاته ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و ئایدیا به‌به‌ردبووانه‌ی كه تروسكایی گۆڕان تیایدا خامۆشتره له‌هه‌ر خه‌یاڵێكی كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ژار، بۆ نمونه ده‌ركردنی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوانه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی بێجگه له‌كۆمه‌ڵه دیوه‌خانێكی بچووكی ئایدۆلۆژی‌و حیزبی‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌وان، هیچی دیكه نین‌و هه‌ر به‌رهه‌می خه‌یاڵ‌و خولیای حیزبه‌كانن‌و زاده‌ی فه‌رهه‌نگێكی كراوه نین‌و له‌بازنه‌یه‌كی داخراوی كانزایی رزیودا ده‌خولێنه‌وه، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌رلێشێواوییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ خۆێنه‌ران‌و دروستكارێكی راسته‌وخۆی ئه‌و خوێنه‌ره كوشنده‌یه‌ن كه به‌ختیار عه‌لی باسی لێوه‌ده‌كات. دابه‌شكردنی رۆشنبیری له‌لایه‌ن حیزب‌و دیوه‌خانه‌كانه‌وه بۆ ده‌یان ژووری بچووكتری ئه‌و دیوه‌خانانه بێجگه له‌به‌رهه‌مهێنانی جه‌هلێكی كوشنده‌و به‌رپاكردنی فه‌زایه‌كی گه‌وره‌ی بێباكیی، هیچی تر نین، ئه‌و هه‌وڵه جدییانه‌شی كه له‌و نێوه‌ندانه‌دا جیاوازییه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن، له‌فه‌زایه‌كی وا داخراودا راسته‌وخۆ گرفتاری ئه‌و دیوه‌خانانه‌ن‌و به‌رده‌وام به‌ده‌ست ئه‌و قه‌یرانی داخران‌و بێباكییه گه‌ورانه‌وه ده‌ناڵێنن. هه‌ڵبه‌ت ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌م فه‌زا بێسه‌روبه‌ر‌و بێباكییه به میدیای ئازاد‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی ناوده‌به‌ن‌و وه‌ك هه‌ڵپه‌یه‌كی دیموكراسی به هاوڵاتییانی ده‌فرۆشنه‌وه، ئازادی راده‌ربڕین بریتی نییه له مه‌كره‌مه‌ی رێپێدان‌و رێپێنه‌دان، به‌ره‌ڵایی‌و سه‌ركوتكردن، پاره‌به‌خشینه‌وه‌و پێلكاری به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، نه‌خێر به‌ڵكو ئازادی نووسین‌و روانین، واته ئازادی بێ سه‌ركوتكردنی روانین‌و دنیابینییه جیاوازه‌كان، واته گرنگیدان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و به‌دواداچوون، ئیعترافكردنه به سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگاكان‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان‌و گرنگیدانه به فه‌رهه‌نگی كرانه‌وه‌و دیالۆگ‌و بایه‌خدان به مرۆڤ‌و ره‌خنه‌و شه‌فافیه‌ت‌و به‌رپرسیارێتی‌و عه‌داله‌تی یاسایی‌و فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیریی.
|