ئەمریكا: بیر لە بونیادنانی دەوڵەتێكی لێك جوودا بۆ فەڵەستین و ئیسڕائیل دەكەینەوە
  2023-11-10       480       

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە ئێستا كار سەر پێشنیازێك دەكەن بۆ ئەوەی كار لە كار نەترازێت و مەتسی تەشەنەسەندی ئەم جەنگە پەلنەهاوێژێت بیر لە بونیادنانی دەوڵەتێكی لێك جوودا بۆ فەڵەستین و ئیسڕائیل دەكەنەوە.

ئه‌نتۆنی بڵێنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:" رووداوەكانی حەوتی مانگی رابردوو دەریانخست، كە كێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین، پێویستی بە ئاشتییەكی گشتگیرە و بەبێ بەرقەراربوونی ئاشتی ئەم لێكترازانە چارەسەر ناكرێت".

وتیشی:" لەپێناو ئەوەی جارێكی دیكە ئاشتی و ئارامی بگەڕێتەوە ناوچەكە و هاوڵاتیانی سڤیل لەوە زیاتر نەبنە قوربانی، ئەمریكا دەستیكردووە بە كاركردن لەسەر پڕۆژەی بونیادنانی دوو دەوڵەتی جوودا بۆ ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×