سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین
  2023-10-09       773       

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنە خۆجێییەكانی ئەو ناوچانەی وڵاتەكەی كە كەوتونەتە بەر هێرشی حەماس رایگەیاند، "داواتان لێدەكەم خۆڕاگر بن، چونكە ئێمە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ دوشەممە، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنە خۆجێیبەكانی باشوری ئیسرائیل كردوە كە ناوچەكانیان بەر هێرشی چەكدارانی فەلەستینی كەوتوەو رایگەیاند"ئێمە لەنێو جەرگەی هەڵمەتێكداین، دەزانم ئێوە بە دۆخێكی دژوار و ترسناكدا تێپەڕیون، ئەوەی بەسەر حەماسدا دێت قورس و سامناك دەبێت."

نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە"ئێمە لەنێو هەڵمەتەكەداین و تازە دەستمان پێكردوە. سەركردایەتی ئێمە زۆر بەهێزە لەم رۆژە سەختانەدا."

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتوشیەتی"داواتان لێدەكەم خۆڕاگر بن چونكە ئێمە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین...هەمومان لەگەڵتانین و بەوپەڕی هێزەوە تێكیاندەشكێنین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×