به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وته‌بێژى كۆشكى سپى ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیه ئێرانیانه‌ى له‌لایه‌ن سوپای ئەمریکاوه دەستیان بەسەرداگیراوه ڕه‌وانه‌ى ئۆكرانیاى ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، "پابەندین بەسنوردارکردنی چالاکییەکانی ئێران".
ئاوێنە: کارین ژان پییەر وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "زیاتر لەیەک ملیۆن فیشەکی سوپای پاسداران لەلایەن فەرماندەیی هێزی ناوەندی ئەمریکاوە دەستیان بەسەرداگیراوەو ڕادەستی سوپای ئۆکرانیا دەکرێن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سوپاى ڕوسیا".
ده‌شڵێت، "ئەمریکا پابەندە بەسنوردارکردنی چالاکییەکانی ئێران کە دەبنە هۆکاری ناسەقامگیریی له‌ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشى، "وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاندوە کە ئیدارەی بایدن 1.1 ملیۆن فیشەکی چەکی بچوک بۆ هێزی پیادەی ئۆکرانیا دەنێرێت، کە پێشتر لەلایەن فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکاوە دەستیان بەسەرداگیراوە لەکاتێکدا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ میلیشیاکانی یەمەن (حوسییەکان) دەنێردران بەشێوەیەکی نایاسایی‌و دژی بنەماکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بەردەوامدەبین لەهاوکاریکردنی ئۆکرانیا لەجەنگ بۆ ئازادی‌و سنوردارکردنی ئەو چالاکییانەی ئێران کە دەبنە هۆی دروستبونی ناسەقامگیریی لەناوچەکە، ئەمکارانە بەپابەندیی‌و بەرپرسیارێتی خۆمان دەزانین".
لەدەستپێکی جەنگی ڕوسیا‌و ئۆکرانیاوە تائێستا، ئەمریکا زیاتر لە 43 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی پێشکەشی سوپاى ئۆکرانیا کردوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەپێناو ڕێگری‌کردن لەداخستنی حکومەت، بەکۆی 335 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 91 دەنگی نەخێر پڕۆژەیاسای بودجەی کاتی پەسەندکرد، پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە هاوکار دەبێت بۆ بەردەوامبونی حکومەتی ئەمریکا بۆ ماوەی 45 ڕۆژی دیکە، بەو مەرجەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا تائەوکاتە بوەستێندرێت.
له 24ی شوباتی 2022، به‌فه‌رمانی ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی ڕوسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا‌و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له‌سه‌ربازان‌و هاوڵاتیان كوژراون‌و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بون‌و تائێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.