ژمارەی گیانلەدەستدان به‌هۆی بومەلەرزەکەی مەغریبەوە ھەزار کەسی‌ تێپه‌ڕاند
  2023-09-09       435       

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەبومەلەرزەکەی‌ ئه‌و وڵاته‌دا گیانیانلەدەستداوە، بەرزبوەتەوە بۆ ھەزارو ٣٧ کەس.

ئاوێنه‌: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز به‌گۆڕی 6.8 پله‌ هه‌رێمی‌ ئه‌لحوزی‌ ناوه‌ڕاستی‌ وڵاتی‌ مه‌غریبی‌ هه‌ژاند.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لەڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوتەڕو کە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەبومەلەرزەکەدا گیانیانلەدەستداوە، بەرزبوەتەوە بۆ ھەزارو ٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە ٧٢١ کەس.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەئاکامی بومەلەرزەکە ٥٤٢ کەس لەھەرێمی حەوز، ٣٢١ کەسی دیکە لەھەرێمی تارۆدانت، ١٠٣ کەسی دیکە لەھەرێمی جیجاوا، ٣٨ کەسیش لەھەرێمی وارزازات، ھەروەھا ١٣ کەس لەمەراکیش، ١١ کەسی دیکە لەھەرێمی ئەزیلال، پێنج کەسیش لەھەرێمی ئەغادیر، سێ کەسی دیکەیش لەھەرێمی دار بەیزاو یەک کەسی دیکە لەھەرێمی یوسفییەو کەسێکی دیکە لەھەرێمی تەنغیر گیانیانلەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×