چۆن خۆمان لە زیانەکانى بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بپارێزین؟
  2023-07-05       1279       

لەبارەی خۆپارێزی لە زیانەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە تەندروستى سلێمانى ڕێنمایی هاوڵاتییان دەکات، لەکاتى هاتنى شەپۆلى گەرمادا هەوڵبدەن لەنێوان کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ تا سێى پاشنیوەڕۆ لە بەرکەوتنى تیشکى خۆر خۆیان بپارێزن، هەروەها دژە خۆر بەکاربهێنن و ئاو و شەربەتى سارد بخۆنەوە.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى چەند ڕێنماییەکى لەبارەى هاتنى شەپۆلى گەرما و چۆنیەتى خۆپاراستن لە زیانەکانى بڵاوکردەوە.

لەکاتى هاتنى گەرمادا چۆن خۆمان لە زیانەکانى بپارێزین؟

یەکەم- لەکاتى هاتنى شەپۆلى گەرمادا هەوڵبدەن لەنێوان کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ تا سێى پاشنیوەڕۆ لە بەرکەوتنى تیشکى خۆر خۆتان بپارێزن.

دووەم- دژە خۆر بەکاربهێنن بۆ پاراستنى پێست لەبەرکەوتنى تیشکى سەروبنەوشەیى.

سێیەم- ئاو و شەربەتى سارد بخۆنەوە.

چوارەم- خواردنى سارد بخۆن بەتایبەتى ئەو سەوزە و میوانەى، کە ڕێژەیەکى زۆر ئاویان تێدایە.

پێنجەم- ئەگەر ناچاربوون لەکاتى گەرمادا بچنە دەروە ئەوا هەوڵبدەن بە شوێنکێدا بڕۆن، کە سێبەر بێت.

شەشەم- هەوڵبەن پێست-تان تەڕ بکەن بۆ ئەوەى پێست بە شێدارى بمێنێتەوە.

حەوتەم- جل و بەرگى لە لۆکە دروستکراو لەگەڵ کڵاوێک لەسەر بکەن بە مەبەستى داپۆشینى دەم و چاو و مل و گوێ.

هەشتەم- دووربکەونەوە لە چالاکییە قورسەکانى دەرەوە ئەوانە بۆ کاتێکى دیکە بهێڵەوە بە تایبەت بۆ کاتەکانى بەیانى و ئێوارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ڕاگەیەندراوى کەشناسى هەرێمى کوردستان و ئەمڕۆ و سبەى و دووسبەى پلەکانى گەرما لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ٤٣ تا٤٧ پلە بەرزدەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×