فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى كۆپته‌رێكى سه‌ربازیى ئه‌مریكى ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "22 سه‌رباز بریندارن".
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، دوێنێ یەکشەممە، كۆپته‌رێكى سه‌ربازیى ئه‌مریكى له‌باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) كه‌وتۆته خواره‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 22 سەربازی ئەمریکی برینداربون.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بریندارەکان لەژێر چارەسەردان‌و 10 کەسیشیان گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوەی چاودێریی، لەدەرەوەی ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، "لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی ڕوداوەکە دەکرێت، هەرچەندە هیچ ئاگرێکی دوژمنکارانە ڕاپۆرت نەکراوە".