ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: 26 كەس لە دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران لەبەردەم مەترسی لەسێدارەداندان
  2022-12-17       287       

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ  رایگەیاند، لانیكەم 26 كەس لە دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران لەبەردەم مەترسی لە سێدارەداندان، ئەوەش لەدوای لە سێدارەدانی دو دەستگیركراو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.

ئاوێنە: رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەشداوە كە لەسێدارەدانی ئەو دو دەستیگركراوەی خۆپیشاندانەكانی ئێران بەشێوەیەكی سەرەڕۆیانە و لەدوای ئەوە بوە كە بەشێوەیەكی نادادپەروەرانە دادگایی كردون، ئەوەش وەك هەوڵێكی دەسەڵاتدارانی ئێرانە بۆ بڵاوكردنەوەی ترس لەنێو خەڵك و كۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتییەكان.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەنێو ئەو 26 كەسەی كە لەبەردەم مەترسی لەسێدارەداندان، 11 كەسیان بڕیاری سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوەو 15 كەسی دیكەشیان لە ئێستادا دادگایی دەكرێن لبە تۆمەتگەلێك كە چاوەڕوان دەكرێت سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×